ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: مردن بە كۆرۆنا 1500 كەسی تێپەڕاند

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 1500 كەسی تێپەڕاند و تووشبوونیش بۆ زیاتر لە 42 هەزار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 24 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا و كۆی حاڵەتەكانی مردن بۆ 1519 كەس بەرز بووەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە بە تۆماركردنی 444 تووشبووی نوێ، ژمارەی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتە 41 هەزار و دوو كەس كە 24 هەزار و 464یان چاكبوونەتەوە.

کوردستان

شیرین-ی كاوە گەرمیانی وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس، هاوسەرەكەی، كە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی گۆڕان وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ 5-12-2020، حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لە بەردەم ماڵەكەی خۆی، بەو بۆنەیەوە ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەكەی مەڕاسیمێك ئەنجام دەدەن و تێیدا خەڵاتی ساڵانەی كاوە گەرمیانی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كاتژمێر 8ی شەو مەڕاسیمێكی دیكە لە بەردەم ماڵی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە، شیرین ئەمین، هاوسەری كاوە گەرمیانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، لە‌م جە‌نگە‌ڵە‌دا ژیان پڕە‌ لە‌قە‌دە‌ری ڕە‌ش پێدە‌چێت ئامە‌د گە‌ورە‌ نە‌كە‌م.

دەشڵێت: “وە‌سێتی من كە ‌مردم بستێك لە‌كراسە‌ خوێناوییە‌كە‌ی كاوە‌ و كراسێكی ئامە‌د بخە‌نە‌ سە‌ر دڵم، ئە‌و كات كفنم كە‌ن با لە‌گۆڕدا لە‌دوری ئە‌وان ‌ بتوانم ئۆقرە‌ بگرم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك زیاتر لە 200 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی گەشتی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە نزیكەی 18 هەزار كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 17678 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 12707 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و بەردەوام دەمامك ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەنداوی دەربەندیخان پێویستی بە بودجەیەكی تایبەت هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، داوای بودجەیەكی گونجاومان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان.

بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەركەوت و بەو هۆیەوە لە ساڵانی ڕابردوو نەتوانراوە ئاوێكی زیاتر گل بدرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا كێشەی گلدانەوەی ئاومان نییە و پێشوازی لە وەرزی لافاو باران دەكەین.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەندێك لەو كارانەی كە پەیوەست بوون بە زیانەكانی بومەلەرزە جێبەجێ كراون، بەڵام كۆمەڵێك كاریتر ماون لە بەنداوەكە پێویستە چارەسەر بكرێن.

وتیشی”ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر خەتین و داوامان كردووە بودجەیەكی گونجاو بۆ بەنداوەكە دابین بكەن بۆ ئەوە ئەو كارانەش چارەسەر بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان