مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکات.



مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە هاکان فیدان دەکات

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لەو پۆستەدا.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە پەیوەندییەکەدا، هیوای خواستووە کاری زیاتر بکەن بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا.

دوای ئەوەی لە (3ـی حوزەیرانی 2023)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکەی راگەیاند، هاکان فیدان وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستنیشان کرا.

 

رۆژی (5ـی حوزەیرانی 2023)، هاکان فیدان، کە پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی تورکیا بوو، لە شوێنی مەولود چاوشئۆغڵو لە پۆستی وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستبەکاربوو.

 

خەزعەلی “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی بودجە تۆمەتبار دەكات
پێشت خەزعەلی “هەندێك لایەنی كوردی” بە دواخستنی بودجە تۆمەتبار دەكات
سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێم دەدات
دواتر سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێم دەدات
ەیوەندیدار