ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

شاندێكی حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێمی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عیراقدا دەچێتە بەغدا.

زاگرۆس فەتاح بریکاری وەزارەتی پلاندانان ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ شاندی ھەردوو وەزارەتی پلاندانان و دارایی دەچنەوە بەغدا و بڕیاره‌ ڕۆژانی دوو شەممە و پێنج شەممەی داھاتوو کۆبوونەوەکان لەسەر داڕشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە بودجەی2021 تا 2023 ئەنجامبدەن.

وتیشی “ئەم کۆبوونەوانە دەبێنە دوایەمین کۆبوونەوەی ھەولێر و بەغدا لەسەر ئەو پرسە ئەگەر وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەکان زیاتر درێژنەکاتەوە”.

چاوەڕوان دەكرێت لەم هەفتەیەدا پەڕلەمانی عیراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020یش پەسەند بكات كە تەنیا بۆ ئەو سێ مانگەی لەمساڵدا ماوە، كاری پێدەكرێت.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 25ی تشرینی یەكەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 39 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختی لەوە كردەوە، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری و میكانیزمی ئیدارەكردنی سامانی هایدرۆكاربۆنی لەپێناو گەشەی بەردەوامی نیشتمانیی و كاركردن بۆ گۆڕینی بەهای بازاڕی بەرهەمی نیشتمانیی.

بەوتەی وەزیری نەوتی عیراق، حكومەتی عیراقی دەیەوێت پەلە بكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەكەرتەكانی گاز و پیشەسازی پێترۆكیمیایی وزە ئەویش بەپشتبەستن بەتەكنەلۆژیای نوێ لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنان بۆكادرانی كەرتی نەوتی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشداوە، كارنامە چاكسازییەكەی حكومەت كەبەكاغەزی سپی ناودەبرێت پێویستی بەپشتیوانی و دەرفەت و ژینگەی وەبەرهێنانی ئارام هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان و دووپاتیشیكردەوە،كە لەگەشتەكەیان بۆ ئەوروپا لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرجەم ئەو وردەكاریانە لەگەڵ ئیدارەی كۆمپانیا جیهانیەكان باسكراون.

وەزیری نەوتی عیراق ئاشكراشیكرد، لە داهاتوودا گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خراپترین هەفتەی لیرە لە 21 ساڵی رابردودا

خەڵك- بەشی هەواڵ

دراوی توركی خراپترین هەفتەی لە ساڵی 1999 وە كە 21 ساڵە تۆماركرد لە هەفتەی رابردوودا.

ئەو داشكانەی هەفتەی رابردوو لیرە بەسەریدا هات نۆهەمین داشكانی هەفتانەی دراوی توركی بوو كە نزیكبووەوە لە ئاستی 8 لیرە بەرامبەر یەك دۆلار، ئاستێك كە وەك بەربەستێكی دەرونی سەیر دەكرێت و مەترسی لای بازاڕەكان دروستكردووە كە بانكی ناوەندی لە ئاست ئەو قورساییەدا نەبێت كە روبەڕوی ئابوری بووەتەوە بە قەبارەی 700 ملیار دۆلار بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ.

شرۆڤەكارێكی ئابووری وتی: تا ئێستا بڕیاری بانك رون نییە دوای چەند ساڵێك لە سیاسەتی هەڵە كە بووە زیانێكی گەورە لە یەدەگەكەی و فشارێكی زۆر لە سەر دراوەكەی، بڕیارێك كە بانك بیگرێتەبەر و رونە ئەوەیە كە دەسەڵات خوازیاری نزمكردنەوەی هاوكێشەكانی دڵنیای نییە، ئەوەی پێویستە دووبارە هاوسەنگكردنەوەی بازاڕەكانە جارێكی دیكە.

بە ڕای شارەزایان بەرزكردنەوەی نرخی سود و بەردەوام بوون لەسەر ئەو سیاسەتە تاكە بژاردەیە بۆ راگرتنی داكشانی دراوەكەی، ئەو هەنگاوەش بۆ پشتیوانی لیرە بەس نییە بە تەنیا، بەڵام هەنگاوێكی پێویستی بەپەلەیە.

بانكی ناوەندی لە 22ی تشرینی یەكەم بڕیاریدا بە بەرزكردنەوەی نرخی سود بە نزیكەی 150 خاڵی بنەڕەتی بۆ ئاستی 11.5% كە ئەو هەنگاوە شكستی هێنا بۆ پێش گرتن بە داكشانی لیرە بەرامبەر دۆلار و نزیكبونەوەی لە 8 لیرە بەرامبەر دۆلارێك كە ئاستێكی پێوانەییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان