كەسێكی دیكە بە “تای خوێنبەربوون” لە هەرێم گیانی لەدەستدا



نەخۆشێكی دیكەی تووشبوو بە ڤایرۆسی “تای خوێنبەربوون، كە خەڵكی بەعشیقەیە لە نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆك گیانی لەدەستدا.

سەگڤان دۆسکی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆک راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ لە نەخۆشخانەی ئازادی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

پێشتر وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا مێرووی “گەنە یان قرنە” كۆنتڕۆڵ نەكراوە، كە تای خوێنبەربوون دەگوازێتەوە، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد بەدواداچوون بۆ نەهێشتنی بکەن، جەختیشی لەسەر پێویستی ڕەچاوکردنی هەموو گۆشتێک کردەوە، کە تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە “وەزارەتی تەندروستی هیچ هەوڵێکی نەداوە لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی ئەو پلانە ساڵانەیەی، کە جار جار نوێکاری دەکەینەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون”.

عەبدولئەمیر دەشڵێت: “ئەم نەخۆشییە لە ساڵی 1979 لە عێراق تۆمارکراوە، بەڵام ڕێژەی تووشبوون لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی تەندروستی ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرێتەبەر، کە بریتین لە ڕشاندنی قڕکەر لە ماڵی تووشبووەكان و دابینکردنی پێداویستیەکانی دەستنیشان کردن و چارەسەرکردن”.

عەبدولئەمیر داوای لە “بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە کرد ئەرکەکانیان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە جێبەجێبکەن، گرنگترینیان وەزارەتی کشتوکاڵە بە ڕشاندنی قڕکەر لە کاتی دیاریکراودا بەتایبەتی وەرزی، بەمەبەستی کوشتنی ئەو گەنەیەی هۆكاری بڵاوبوونەوەیەتی”.

ناوبراو بێ‌ هیوابوونی خۆی ئاشكراكرد لە نەبوونی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم مێرووە، کە تا ئێستا تای خوێنبەربوون دەگوازێتەوە، “هەربۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە نەخۆشییەکە هێشتا بەربڵاوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە حاڵەتەكانی تووشبوون لە عێراق گەیشتۆتە سەرووی 100 حاڵەت و مردنیش گەیشتۆتە 18 حاڵەت، كە دوو كەسیان لە هەولێر بوون.

سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێم دەدات
پێشت سودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 5 بۆ هەرێم دەدات
بارزانی لێدوان و پیاهەڵدان و گوڵبردن لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی حكومی قەدەغە دەكات
دواتر بارزانی لێدوان و پیاهەڵدان و گوڵبردن لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی حكومی قەدەغە دەكات
ەیوەندیدار