ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەجێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 20ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئابوری

هاوردەكردنی هەنار قەدەغەدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە،”وەك پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆیی بۆ دووەم ساڵە لە ناوەڕاستی مانگی هەشت تا ناوەڕاستی مانگی دوانزە هاوردەكردنی هەنار قەدەغە دەكەین”.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە،”بەخۆشحاڵییەوە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عیراقیش هاوردەكردنی هەناری قەدەغەكرد لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان، ئەم هەنگاوە بەگرنگ دەزانین و پاڵپشتییەكی باشی جوتیارانمانە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،”ڕێككارەكانمان بەردەوامی دەبێت بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەپارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كارو بەرهەمە خۆماڵییەكان سازدەكرێت و جوتیاران و خاوەن كارانی ناوچەكەش بەرهەمەكانیان نمایش دەكەن.

بڕیارە ڕۆژانی 29-30-31ی ئەم مانگە لەپاركی یاری شاری هەڵەبجە فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان، بەئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكان بەڕێوەبچێت.

فێستیڤاڵەكە بۆ كار و بەرهەمە خۆماڵییەكان لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی 29ی ئۆكتۆبەر دەكرێتەوە و ماوەی سێ ڕۆژ بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت.

لەفێستڤاڵەكەدا، جوتیاران و خاوەنكارانی بەرهەمی خۆماڵی بەرهەمەكانیانی تێدا نمایش بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی خاو بووە لەژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ئۆپێك پڵەس (+OPEC ) بەشێوەیەكی دادپەروەرانە وبەو بڕەی لەكێڵگەكان بەرهەم هێندراوە و وەك ئاشكراشە بەرهەمی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان ڕێژەكەی لە 10% تێپەڕ ناكات لەكۆی بەرهەمی گشتی عیراق.

جوتیار عادل لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ لارییەكی لە كەمكردنەوەی بەرهەم نیە بەپێی ڕێژەیەكی دادپەروەرانە كە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر بكرێت بەرانبەر ئەوە حكومەتی فیدراڵ بڕی شایستەی هەرێمی كوردستان دابین بكات لەو پارەیەی لەئەنجامی ئەم كەمكردنەوەیە لەدەستی دەدات، بەپێچەوانەوە هەرێم ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات وناشتوانێت خەرجیە سەرەكیەكانی خۆی دابین بكات لەسەرووی هەمووشیانەوە مووچەی فەرمانبەران.

وتیشی: بودجەی دابینكراو بۆ بەشێك لەقەرەبوی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵەوە لە 450 ملیار بۆ 320 ملیار دینار مانگانە كەم كرایەوە ، ئەمە جگە لەدابەزینی ئاستی داهاتی غەیرە نەوتی بەهۆی كاریگەریەكانی پەتای كۆڕۆنا (كوفید- 19) ونەناردنی بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بۆ مانگی پێنج وشەش وحەوتی ٢٠٢٠.

راشیگەیاند، ئەم بارودۆخە پێویستی بەوە دەكات حكومەتی فیدراڵ ڕەچاوی قەیرانی سەختی دارایی هەرێمی كوردستان بكات كە لە شوباتی 2014ـەوە پێیدا تێدەپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە لەرۆژی 18/4/2020 رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی فیدراڵ وحكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، شاندی حكومەتی فیدراڵەوە كە لە جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە – وەزیری نەوتەوە سەرۆكایەتی كرا وشاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لەلایەن وەزیری دارایی و ئابووریەوە سەرۆكایەتی كرا، ئەم رێككەوتنە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیەندرا و هەردوولاش دووپاتیان كردەوە كە پێویستە رەچاوی دادپەروەری بكرێت لەدەستنیشانكردنی رێژەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەهەرێمی كوردستان و لەسەر بنەمای رێژەی كۆی بەرهەمی نەوتی خاوی عیراقەوە بێت و نەبێتە هۆكارێك بۆ زیانی زیاتری ماددی بۆ هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان