ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوحانی: كۆرۆنا بەشێوەیەكی خێراتر لە ئێران بڵاودەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی، ڕایگەیاند: بەپێی دواین ئامارەكان، ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بەشێوەیەكی خێرا و فراوان بڵاودەبێتەوە.

روحانی وتیشی: پێشبینی دەكرێت لە وەرزی پایزی داهاتوودا، ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی زۆر ترسناك تر لە ئێران بڵاوببێتەوە.

سەرۆك كۆماری ئێران داواشی لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد، زیاتر لە جاران پابەندی ڕێنمایی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی ببن و خۆیان لە قەرەباڵغی دووربخەنەوە.

جیهان

پۆمپیۆ: حزبوڵڵا وەك قاعیدە و داعش تیرۆرستە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆرستییە وەك قاعیدە و داعش.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتی: حزبوڵڵا رێكخراوێكی تیرۆرستیییە وڵاتان دەبڕێت و ئامانجی جێبەجێكردنی پلانەكانی ئێرانە.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆمپیۆ لە راگەیەنراوێكدا پێشوازی لە بڕیاری هەندێك وڵات كرد بۆ قەدەغەكردنی چالاكییەكانی حزبوڵڵای لوبنان لەوانە ئیستونیا و گواتیمالا.

وتیشی: بڕیاری گواتیمالا بۆ دانانی باڵی سیاسی و سەربازی حزبوڵڵا لە لیستی تیرۆردا پشتیوانیەتی بۆ پێشگرتن لە رێكخراوێكی مەترسیدار.

ناوبراو داواشی لە هاوپەیمان و هاوبەشەكانی ئەمریكا كرد حزبوڵڵا لە لیستی تیرۆردا دابنێن.

ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی ئیستونیا رۆژی پێنج شەممە سزای بەسەر حزبوڵڵادا سەپاند بەهای چالاكی تیرۆرستی، كە هەڕەشەی گەورەن لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئیستونی.

بەپێی بڕیارەكەی ئیستونیا رێگادەگیرێت لە چونی ئەندامانی حزبوڵڵا بۆ ئیستونیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوپای پاسداران لە نزیك قەرەباغ بڵاوەی پێكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد یەكەكانی سوپای پاسداران لە سەر سنوری نزیك ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوەی پێكراوە.

سوپای پاسداران بەپێی زانیارییەكان كەرەستەی سەربازی رەوانەی سنورەكانی باكوری لە نزیك مەیدانی شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا كردووە.

محەمەد پاكپور فەرماندەی هێزی وشكانی سوپای پاسدران بۆ ئاژانسی فارس وتی: بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران هێزەكانمان لەوێ بڵاوەی پێكراوە.

ناوبراو لە كاتی سەردانی بۆ ناوچە سنورییەكان وتیشی: هێزەكانمان لە رۆژانی سەرەتای شەڕەوە لەنێوان یەریڤان و باكۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی نیشتمانی و دابینكردنی ئەمن و سەقامگیری بۆ دانیشتووانی ناوچەكە بڵاوەی پێكراوە.

لە رۆژانی رابردوودا نزیكەی 30 زرێپۆش و تانك لە ناوچەی سنوری بڵاوەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەردۆغان: ڕێگا نادەین دەوڵەتێك لە سنوورەكانی عیراق و سوریا دروست بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز توركیا ڕێگە نادات لە خوار سنوورەكانی زۆنگاوێكی تیرۆر دروست بكرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا و سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی لە میانی بەشداریكردن لە كۆنگرەی حەوتەمی لقی قەیسەری ئاك پارتیدا ڕایگەیاند، دۆزینەوەی ٤٠٥ ملیار مەتر سێجا یەدەگی گازی سروشتی لە دەریای ڕەش، هیوای زیاتر كردوون بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە لە دەریای ناوەڕاست.

وتیشی”هەوڵێك هەیە بۆ دروستكردنی دەوڵەتێك لە سوریا لە نزیك سنووری عیراق، بەڵام هەرگیز توركیا ڕێگە نادات لە خوار سنوورەكانی زۆنگاوێكی تیرۆر دروست بكرێت”.

ئەردۆغان ڕەخنەی لە فەڕەنسا گرت و ئاشكرایكرد، لە پشت كارەسات و داگیركردنی ئازەربایجانەوەن و سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن پێویستی بە پشكنینی هزری هەیە، چونكە چۆن سەرۆكی دەوڵەتێك بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ ملیۆنەها لە پەیڕەوانی ئایینی جیاواز موسڵمانان لە وڵاتەكەیدا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان