بارزانی لێدوان و پیاهەڵدان و گوڵبردن لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی حكومی قەدەغە دەكات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان چەند بڕیارێك بۆ ئەندامانی سەركردایەتی و كادران و پەرلەمانتاران و بەرپرسانی حكومی حزبەكەی دەردەكات و جەختدەكاتەوە، خۆنمایشدان و پێداهەڵگوتن زیانی زۆری لە پارتی داوە لەناو كۆمەڵگە.

بەگوێرەی نوسراوێک، کە کە لەلایەن سەرۆکی پارتییەوە ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی كراوە ئاماژە بەوەكراوە، لەپێناو باشترکردنی وێنەی پارتی لەناو کۆمەڵگە و رەچاوکردنی چاوەڕوانیەکانی خەڵک و رێکخستنەوەی گوتاری پارتی، پێویستە کادیران و ئەندامانی پارتی لەسەرجەم لق و بەش و ئۆرگانەکان پابەندی چەند خاڵێک بن.

ئاماژە بەوەشكراوە، کادیرانی بەرپرس لە حکومەت و حکومەت و پەرلەمان و ئەندامانی سەرکردایەتی خۆیان لە لێدوان و نوسینی ناپێویست بپارێزن، هەروەها دەبێت لێدوان و نووسین و دەربڕینی هەڵوێستەکانیان بە پێی پلان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بۆردی سەرپەرشتی و راوێژکاری راگەیاندن بێت و لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی کوردستان و پارتی بێت.

لە نوسراوەکەدا هاتوە، پێویستە هەڤاڵانی سەرکردایەتی و کادیرە پێشکەوتوەکان و بەرپرسانی حکومی و ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی خۆیان لە بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆیان و چالاکی و کۆبونەوەکانیان و هاوکاریکردنی خەڵکی هەژار بەدور بگر، چونكە ئەم ڕەفتارانە كاریگەری پێچەوانەی لەسەر ڕای جەماوەر بەرامبەر پارتی داناوە و خەڵك بەم جۆرە چالاكیانە مورتاح نییە.

دەقی بڕیارەكەی سەرۆكی پارتی:

كەسێكی دیكە بە “تای خوێنبەربوون” لە هەرێم گیانی لەدەستدا
پێشت كەسێكی دیكە بە “تای خوێنبەربوون” لە هەرێم گیانی لەدەستدا
شەپۆلێكی تاوە باران و هەورەبروسكە گەیشتە هەرێم
دواتر شەپۆلێكی تاوە باران و هەورەبروسكە گەیشتە هەرێم
پەیوەندیدار