ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی باسی دابەشكردنی مووچە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لە پشكی پارتی ڕایدەگەیەنێت، كە مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە دابین كراوە و كێشەی نییە، بەڵام بۆ مانگەكانی دیكە ئاستەنگ دروست دەبێت.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە میدیاكانی عیراق بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، كە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی ئەیلول دابین كراوە، بەڵام حكومەت تووشی ئاستەنگ دەبێتەوە بۆ دابین كردنی مووچەی مانگەكانی داهاتوو، واتە لە مانگی 10وە كێشەی بۆ دروت دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 تا ئێستا نەگەیشتۆتە پەڕلەمان، بۆیە قورسە قسە بكرێت لەسەر ناوەڕۆژی پڕۆژەكە بەهۆی ئەوەی نەگەیشتۆتە بەردەستی پەڕلەمان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داهاتی نەوت لە دابەزیندایە و هەروەها داهاتی نانەوتی، ئەوەش وا لە حكومەت دەكات دووبارە پەنا بباتە بەرقەرز.

لای خۆشیەوە، جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە، كە حكومەتی عیراق لەڕێگەی قەرزی ناوخۆییەوە مووچەی مانگەكانی داهاتووی فەرمانبەران دەدات و ئەوەش لە پڕۆژە یاسای بودجە جێگیر كراوە.

جەختیشی كردەوە، كە بەبێ‌ ڕەزامەندی پەڕلەمان بۆ ئەو بڕگەیە، حكومەت نەیدەتوانی مووچە بدات، هەروەها پەڕلەمان ناچار بوو ڕەزامەندی بدات تاوەكو حكومەت بتوانێت قەرز بكات و مووچە بدات.

ئابوری

كۆمپانیایەكی چینی 8 هەزار هەلی كار لە هەولێر دەڕەخسێنێت

خەڵك-ئارام سەردار

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر ڕایدەگەیەنت، كۆمپانیایەكی چینی پڕۆژەیەكی گەشتیاری و نیشتەجێبوون و وەرزشی و هەمەلایەنە لەهەولێر ئەنجام دەدات و هەلی كار بۆ ٨ هەزار كەس دەڕەخسێنێت.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆمپانیای پەكین لەسەرەتای مانگی ئەیلول پڕۆپۆزەڵێكی پێشكەش بەدەستەی وەبەرهێنانی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیەكەمان كرد، پڕۆژەكەش پڕۆژەیەكی گەشتیاری و نیشتەجێبوون و وەرزشی و هەمەلایەنە، هاتنێ وەبەرهێنەرانی چینی ئاماژەیەكی باشە بۆ ژێرخانی ئابووری و سەرجەم كەرتەكان، كاریگەری لەسەر بوژانەوەی ئابووری دەبێت.

دەشڵێت، بەپێی پڕۆپۆزەڵەكە سەرمایەی پڕۆژەكە ٥ ملیار دۆلارە و لەناو شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت، هاوكات ٨ هەزار هەلی كاریش دەڕەخسێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا وەزارەت و سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سەرقاڵی تەرخانكردنی زەوین، بەپێی ئەو شوێنانەشی وەبەرهێنەرە چینیەكە سەردانی كردوون شوێنەكە دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای شاری هەولێر، هیچ بوودجەیەكیش لەلایەن حكومەت تەرخان ناكرێت، دوای دەست نیشانكردنی زەویش كە بڕی ۲ هەزار دۆنمە مۆڵەتیان پێ دەدرێت تاوەكو بەزوترێن كات پڕۆژەكە تەواو بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 25ی تشرینی یەكەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 77 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 39 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری وڵات.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا جەختی لەوە كردەوە، حكومەت سورە لەسەر گۆڕینی فەلسەفەی ئابووری و میكانیزمی ئیدارەكردنی سامانی هایدرۆكاربۆنی لەپێناو گەشەی بەردەوامی نیشتمانیی و كاركردن بۆ گۆڕینی بەهای بازاڕی بەرهەمی نیشتمانیی.

بەوتەی وەزیری نەوتی عیراق، حكومەتی عیراقی دەیەوێت پەلە بكات لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی وەبەرهێنان لەكەرتەكانی گاز و پیشەسازی پێترۆكیمیایی وزە ئەویش بەپشتبەستن بەتەكنەلۆژیای نوێ لەگەڵ دەستەبەركردنی دەرفەتی مەشق و ڕاهێنان بۆكادرانی كەرتی نەوتی.

ئیحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەشداوە، كارنامە چاكسازییەكەی حكومەت كەبەكاغەزی سپی ناودەبرێت پێویستی بەپشتیوانی و دەرفەت و ژینگەی وەبەرهێنانی ئارام هەیە بۆ كۆمپانیا جیهانیەكان و دووپاتیشیكردەوە،كە لەگەشتەكەیان بۆ ئەوروپا لەگەڵ سەرۆك وەزیران سەرجەم ئەو وردەكاریانە لەگەڵ ئیدارەی كۆمپانیا جیهانیەكان باسكراون.

وەزیری نەوتی عیراق ئاشكراشیكرد، لە داهاتوودا گەورەترین سەنتەری ئامادەكاری بۆ بنیاتنانی توانای نیشتمانی لەكەرتی نەوت و وزە لە بەسڕە دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان