ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ساڵێك بەسەر بڕیارەكەی حكومەت تێپەڕی و نەوت دابەش نەكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە كۆتاییەكانی هاوینی ساڵی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بەڵێنیدا پێش وەرزی زستان بەرمیلێك نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكات، بەڵام یەك ساڵی ڕێك تێدەپەڕی بەسەر بەڵێنەكەی حكومەت، بەڵام تائێستا جێبەجێ‌ نەكراوە و هاووڵاتیانیش هەر چاوەڕێن ئەو نەوتە وەربگرن لەكاتێكدا خەریكە وەرزی سەرما دەستپێدەكاتەوە.

لە 4-9-2019دا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و بڕیاریدا “پێش هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت”، بەڵام ئەمڕۆ 19-9-2020 یەك ساڵ و 15 ڕۆژ بەسەر ئەو كۆبوونەوەیە و بەڵێنەی حكومەت تێپەڕیوە و تا ئێستا هاووڵاتیانی هەرێم هەر چاوەڕێی وەرگرتنی نەوت-ن. و حكومەتیش خۆی لێ‌ بێدەنگ كرد و هیچ ڕێكارێكیشی نەگرتەبەر بۆ هەرزان بوونی نرخەكەی لە بازاڕدا لەكاتێكدا بەرمیلێك نەوتی خاو لە ئێستادا نزیكەی 40 دۆلارە.

لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزیوە و حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: “بودجە كەمی كردووە بەهۆی ئەوەی نەوت پارە ناكات” بۆیە هاووڵاتیان دەپرسن، كە ئەگەر لە بازاڕی جیهانی نەوت پارە ناكات بۆ حكومەت ئامادە نییە نەوت دابەش بكات بەرامبەر بڕێك پارە، كە داهاتێكی زۆر بۆ حكومەت كۆدەكاتەوە؟

لە بەدواداچوونێكی (خەڵك)دا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان نیگەرانن لەوەی “حكومەتی هەرێم هەر بەڵێن دەدات و جێبەجێی ناكات” و وەك بەشێكی دیكەی هاووڵاتیان دەڵێن: “لەوانەیە نەوتەكەی حكومەت هیچ كات نەكرێتە سۆپاوە لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان خۆی خاوەنی دوو پاڵێوگەی گەورەی نەوتە، كە تەنانەت نەوت بە عیراقیش دەفرۆشێت”.

دابەشكردنی نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا سەرەڕای ئەوەی كێشەی گەورەی بۆ هاووڵاتیان دروست كردووە لە نەبوونی سەرچاوەی گەرم كردنەوە لە وەرزی سەرمادا، كە هەرێمی كوردستان ناوچەیەكی سارد و بەفراوییە، هاوكات كێشەی بۆ كارەبا و ژینگەش دروست كردووە، چونكە بەشێكی هاووڵاتیان بۆ گەرم كردنەوە كارەبا بەكاردەهێنن یان داری دارستانەكان دەبڕنەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە، كە ئاخۆ ئەمساڵ نەوت دەدرێت بە هاووڵاتیان؟ (خەڵك) پەیوەندی بە د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمەوە كرد، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگیرێتەبەر و گرێبەست لەنێوان كەرگەكانی جپس و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە و خولی راهێنانیش بۆ جوتیاران دەكرێتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری  كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد لە كۆبوونەوەكە، كە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت ئامادە بوو گفتوگۆكرا لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ،كە گرێبەستێكی یاسایی لە نێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەكەیان بەلاوە پەسند بوو هەروەها بڕیادرا هەماهەنگییەكان بەردەوامبن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچوون و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویست.

هاوكات لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داناغاز دوو كێڵگەی نەوتی لە میسر فرۆشت بۆ پەرەپێدانی كەرتی نەوتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمە نەوتییەكان ڕایدەگەیەنێت ، ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دوو كێڵگەی نەوت و گاز لە وڵاتی میسر بەڵام لە هەرێمی كوردستان پەرە بە وەبەرهێنانەكانیان دەدەن.

كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە ئامانجی كۆتایی پێهێنانی فرۆشتنەكانی چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ،كە بەهۆی كۆرۆناوە پەكی كەووت دوو كێڵگەی نەوت و گازیان لە وڵاتی میسر فرۆشتووە بە بەهای 236 ملیۆن دۆلار، كە بڕی 153 ملیۆن دۆلاری بە كاش وەردەگرێت.

پاتریك ئەڵمان، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای داناغاز بۆ بەرهەمەنەوتییەكان لە بەیانێكدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە ئەو دوو كێڵگەیان بۆیە فرۆشتووە بۆ ئەوەی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان پەرەی پێ بدەن، عیراق و هەرێم بۆ ئەوان ناوچەی سەرەكی كارەكانیانە.

باسی لەوەشكردووە، هەرێمی كوردستان یەدەگێكی گەورەی نەوتی هەیە، كە دەتوانێت پشكەكانیان بگەیەنێتە زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت، بڕێكی باش خامی هایدرۆكاربۆنی تێدایەكە لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی دارایی: ڕێكەوتن لەسەر تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، بوونی ڕێكەوتنێك بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرزكردن لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە یاساكەدا، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) لە زاری جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراقەوە بڵاویكردەوە:”یاسای تەمویلكردنی كورتهێتنانی دارایی خوێندنەوەی یەكەمى بۆكرا و ڕێكەوتنیش هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاساكە، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی چەند دەستكارییەك لە شێوازیی ئەو پرۆژەیەی لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەكراوە”.

بە وتەی جەمال كۆچەر:”لیژنەكەیان بڕیاریداوە چەند دانیشتنیَك سازبكات و وەزیری دارایی میوانداریی بكات لەگەڵ بانكەكان كە پەنایان بۆ دەبەین بۆ قەرزكردن”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئاژانسی فەرمی لەزاری یەحیا عیساوی ئەندامی پەرلەمانەوە بڵاویكردەوە:”پەرلەمان خۆپارێزی هەیە بەرانبەر بە یاسای كورتهێنانی دارایی، بەو پێیەی بڕی پێویست بۆ پڕكردنەوەی دەگاتە 41 ترلیۆن دینار، ئەمەش بڕێكی زۆر گەورەیە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە:”ئەو كورتهێنانەی كە دەكرێت لێوەی مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت، 3 ترلیۆن دینار بۆ یەك مانگ تێناپەڕێنێت كە دەكاتە نزیكەی 9 بۆ 10 ترلیۆن دینار”، پێشبینیشی كرد پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕە بدات.

شەممەی ڕابردوو، پەرلەمانی عیراق، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای تەمویلكردنی كورتهێنانی دارایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان