ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

“هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاندووە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاند، بۆیە چۆن بۆ چیای گۆیژە داواکاری گشتییان هێنایە سەرخەت و سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، بەهەمانشێوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەستەش تۆماردەکەن، کە دارسنەوبەرەکانی سوتاند.

 

ملکۆ بازیانی، سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاند، بۆیە چۆن بۆ چیای گۆیژە داواکاری گشتییان هێنایە سەرخەت و سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، بەهەمانشێوە سبەی یەک شەممە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەستەش تۆماردەکەن، کە دارسنەوبەرەکانی سوتاند.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەڵمەتێکیان لەژێرناونیشانی (لەگۆیژەوە  کوردستان سەوزدەکەینەوە)  لەمانگی ١٠ و ١١ەوە داری نوێ لەهەمان شوێنی پێشوو دەچێننەوە، چونکە ئێستا وەرزی دارچاندن نییە.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەوانەیە نزیکی ١٠ هەزار دار لە ڕاپەڕین سووتابێت و ئەوەی چیای گۆیژەش نزیکی ٢٧ هەزار دار سووتاوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستاوە ناکرێت تۆمەت بخەنە پاڵ هیچ کەس و لایەنێک، بەڵام هەرکاتێک ئەو شوێنانە کران بە پڕۆژە، ئەوکاتە بۆ هەموو کەس ڕووندەبێتەوە کێ لەپشت سووتانی ئەو دارانەوەیە، چونکە زیاتر شەوان ئەو دارانە دەسووتێنرێن و دۆزینەوەی کەسەکان کەمێک قورسە.

 

لەبارەى ئەنجامی سکاڵاکەیان لەبارەى سوتانی چیای گۆیژە ئاشکرای کرد، داواکاری گشتی بنکەى پۆلیسی سەیوان و ڕزگاری ڕاسپراردووە، کە بەدواداچوون بکەن و هەر کەسیک لەپشت ئەو کارەوەبێت، دەستگیربکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا چیای گۆیژە سوتا و ناڕەزایەتی لەناو هاوڵاتییاندا لێکەوتەوە، داوای دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو کارەیان کرد و تاکو ئێستا بکەرانی ئەو کارە دەستگیرنەکراوە، لەپاش ئەمە سووتانی دارەکانی ڕاپەڕینیشی هاتەسەر و هێشتا بکەرانی ئەم کارەش دەستگیرنەکراون.

ریکلام

ژینگە

بوومەلەرزەیەك باشووری عیراقی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر پارێزگای موسەننای لە باشووری وڵات هەژاند.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كە بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك باكوری ڕۆژهەلاتی شارۆچكەی وەركای لە پارێزگای موسەننا هەژاندووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 2 و 11 خوولەك و 26 چركە ڕوویداوە و گوڕەكەی 3.6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بوومەلەرزەكە بە دووری 42 كیلۆمەتر بووە لە باكووری شارۆچكەی وەركا و لەلایەن هاووڵاتیانەوە بە كەمی هەستی پێ‌ كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەمزوانە بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێشبینییەكانی كەشوهەوا، ئاماژە بە ئەگەری هاتنەبەری تەوژمێكی بارانبارین دەكەن لە سەرەتای مانگی داهاتوو.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕ كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە”پێشبینی هاتنەبەری شەپۆلێكی بارانبارین دەكەن كە كاریگەریی لەسەر هەندێك ناوچەی وڵات دەبێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو”.

بە وتەی سادق عەتیە”نەخشەكانی كەشوهەوا ئاماژە بە ئەگەری هاتنەبەری شەپۆلێكی بارانبارین دەكەن لە باكوور و خۆرئاوای وڵات”.

ئەمڕۆ دەزگای كەشناسی عیراق، باری كەشوهەوای دوو ڕۆژی داهاتووى بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش، لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتدا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكارییەكی وەهایان بەسەردا نایەت، بەڵام لە ناوچەكانی باكوور بۆ سبەینێ‌ هەينى هەندێك پەڵە هەور لە ئاسماندا دەردەكەوێت و پلەكانی گەرماش وەك خۆیان دەمێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوالیتی پەرداخی پلاستیکی ئاو دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمیقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی زانستی لەتەندروستی و ژینگە و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو  و نوێنەری کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو لیژنەیە دەبێت لەماوەى دوو هەفتەدا ڕاپۆرتى خۆی پێشکەش بکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، گواستنەوەی ئاو دەبێت بەشێوازێکی تەندروستبێت و نابێت پلەى گەرماش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی دەگوازرێتەوە و کۆگاکانیش لە ٢٥ پلەی سیلیزی زیاتر بێت، هاوکات نابێت تیشکی خۆر لێی بدات.

 

جەختی لەئەوەشکردەوە، نابێت مارکێتەکان ئاو لەبەردەم مارکێتەکە دابنێن، و ئەگەر پێوەی پابەندنەبن، ئەوا سزای یاسایی دەدرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان