ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

کوردستان

حزبەكانی باكوری كوردستان هاوپەیمانێتییان پێكهێنا

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئامەدی باكوری كوردستان، هەشت پارتی باكوری كوردستان كە ئەندامن لە پلاتفۆرمی “یەكڕیزیی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكان”، لەژێر چەتری پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپە، كۆبوونەوە.

بەپێی ئاژانسی فوڕات، لە كۆبوونەوەكەدا كە هاوسەرۆكان، بەرپرسان و ئەندامانی ئەو پارتانە ئامادەبوون، بڕیاردرا كە ئەو یەكڕیزییەی پێشتر بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان ڕاگەیەندرابوو، بكرێت بە هەمیشەیی.

دوای كۆبوونەوەكە، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتە كوردییەكان، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەچوو و لەوێ مەدحەت سانجار هاوسەرۆكی گشتی هەدەپە بە زمانی توركی و محەمەد ئەمین كارداش بە زمانی كوردی لێدوانیاندا.

كارداش وتی: بۆ ئەوەی هێڵی سیاسەتی نەتەوەیی بە شێوەیەكی ستراتیژیی لە باكور بكەین بە هەمیشەیی، كۆبووینەوە، موژدەیەكی خۆشمان بۆ گەلی كورد هەیە؛ ئێمە هێڵی نەتەوەییمان لە باكور دروستكرد، هێز و لایەنە كوردستانییەكان پێكەوەن و یەكێتییەك لە مەیدانی سیاسەتی نەتەوەیی بەرز دەكەنەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ هەڵبژاردن نییە، بۆ پێكەوە كاركردنە، جەختیشی لەوە كردەوە كە لەمەودوا كۆبوونەوەكانمان بەردەوام دەبێت.

سانجاریش وتی: كۆبوونەوەیەكی ئەرێنی و باش بوو، بەڕوونی لەسەر زۆر بابەت قسەمان كرد، بڕیارێكی گرنگماندا، لەسەر ئەم پلاتفۆرمەمان بۆ یەكڕیزیی لە هەڵبژاردنەكان، پێكهاتین و بڕیاری هەمیشەیی كردنەوەی ئەم یەكڕیزییەماندا، ڕامان یەكێكە و پێكەوە دەجوڵێینەوە.

ئەو حزب و لایەنانەی هاوپەیمانێتیەكەیان پێكهێناوە ئەمانەن:

پارتی دیموكراتی گەلان-هەدەپ

پارتی هەرێمە دیموكراتیەكان-بەدەپە

تەڤگەری ئیسلامی كوردستان- ئازادی

كۆمەڵەكانی كوردی دیموكرات و شۆرشگێڕ (DDKD)

پارتی ئازادی و مرۆڤایەتی (PIA)

پارتی كۆمۆنیستی كوردستان (KKP)

پلاتفۆرمی دیموكراتی كوردستان (PDK)

پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا (PDK-T)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕووداێكی هاتووچۆ لە بازیان دوو برینداری لێكەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕێگای سەرەكی سلێمانی -كەركوك لە بەردەم بەنزینخانەی بازیان، ناوەندی ناحیەی بازیان پێكدادان لە نێوان دوو ئوتومبێل لە جۆرەكانی تیۆتا كامیری و گازێكی دووتەنی ڕوویدا.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەكەوە، دوو سەرنشین بریندار بوون و زیانی مادی زۆریش بە ئۆتۆمبێلەكان كەوتوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

محەمەد شێخ وەهاب: ئەمڕۆ دەچمە بەردەم دادگا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم دادگا.

محەمەد شێخ وەهاب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ماوەی دوو هەفتەیە هەموو قاچاغی تەزویركردن لە دەروازە سنوورییەكانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتەسەر من وەك ئەوەی بڵێیت من كردومە.

وتیشی”ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا، نە هەڵهاتووم نە بۆ هیچ كوێیەك دەچم، ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا “.

ئاشكراشیكرد، خاوەنی ١٠ ملیۆن دۆلار نیم، هەركەسیش گومان دەكات ١٠ هەزار دۆلارم بداتێ گەردنی ئازاد بێت، نۆ ملیۆن و نۆسەد و نەوەت هەزار دۆلار بۆ خۆی .!

ئەمەش لەكاتێدایە، ناوبراو تۆمەتبارە بە ساختەكاری وەسڵی گومرگ لە خاڵە سنوورییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان