ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرماش لە هەندێك ناوچە بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لە هەندێك ناوچە بەرز دەبنەوە.

ژینگە

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی کوالیتی پەرداخی پلاستیکی ئاو دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

قائمیقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاریدا لیژنەیەکی زانستی پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لیژنەیەکی زانستی لەتەندروستی و ژینگە و کوالیتی کۆنتڕۆڵ و نوێنەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاو  و نوێنەری کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنتڕۆڵ پێکبهێنن، بۆئەوەی ڕاپۆرتێک ئامادەبکەن، لەبارەى ئەو پلاستیکەی لەپەرداخ و دەبەی ئاودا بەکاردەهێنرێت، کە ئایا زیانی هەیە یان نا.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەو لیژنەیە دەبێت لەماوەى دوو هەفتەدا ڕاپۆرتى خۆی پێشکەش بکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، گواستنەوەی ئاو دەبێت بەشێوازێکی تەندروستبێت و نابێت پلەى گەرماش لەناو ئەو ئۆتۆمبێلەی پێی دەگوازرێتەوە و کۆگاکانیش لە ٢٥ پلەی سیلیزی زیاتر بێت، هاوکات نابێت تیشکی خۆر لێی بدات.

 

جەختی لەئەوەشکردەوە، نابێت مارکێتەکان ئاو لەبەردەم مارکێتەکە دابنێن، و ئەگەر پێوەی پابەندنەبن، ئەوا سزای یاسایی دەدرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

قائیمقامی سلێمانی بڕیار لەسەر دەبە و پەرداخی پلاستیكى ئاو دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ بڕیاری نوێ‌ لەسەر دەبە و پەرداخی پلاستیكى ئاو دەدەن.

لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە سبەینێ چوار شەممە 21-10-2020 لە كاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و كارگەكانی ئاو لە شاری سلێمانی كۆبوونەوەیەك لە هۆڵی قائیمقامیەت ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، كە لەو كۆبوونەوەیەكدا قائیمقامی سلێمانی بڕیاری نوێ لەسەر پەرداخی ئاوی پلاستیك دەدات و شێوازی نوێی لەدەبەكردنی ئاوی خواردنەوە ڕادەگەیەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان