ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئابوری

مەسرور بارزانی: دەمانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵك هەرزان بكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت نرخی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ خەڵك هەرزان بكەن، هەر لەبەر ئەوەشە وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دەكەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، بە بودجەی 332 ملیۆن دۆلار 42 پڕۆژەی نیشتەجێبوون و بیناسازییان خستووەتەگەڕ.

هاوكات لەو جریوەیەدا مەسرور بارزانی، هاشتاگی كوردستانێكی بەهێزی داناوە.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی شوێنەكانی نیشتەجێبوون نرخیان بۆ كوردستانیان گونجاو بێت و “ژیانێكی شەرەفمەندانە” بژین.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕیارێك بۆ ڕێكخستنی كاری تەكسی لە هەرێم دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی تەكسیەكان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستی پێكردەوە، كە پێشتر بەهۆی كەرەنتینە و ڕاگرتنی دەوامەوە وەستابوو.

مقەدەم فازڵ حاجی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سەرجەم شوفێرانی تەكسی و خاوەن تاكسیەكانی هەڵگری تابلۆی هەولێر ئاگادار دەكەینەوە، كەوا پڕۆژەی ڕێكخستنەوەی تاكسیەكان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستی پێكردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی كەرەنتینە و ڕاگرتنی دەوامی فەرمانگەكان بۆ ماوەیەك وەستابوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوا لە شۆفێرانی تەكسی دەكەین بەزووترین كات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بكەن بۆ دەستپێكردنی ڕێكارەكانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج.

جەختیشی كردەوە، هەر شۆفێرێك سەردان نەكات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەڕێكارەكانی دواتر، كە دەگیرێنە بەر لەدژی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یوسف محەمەد: لە عیراق و هەرێمەوە دەیان ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پێشووی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، كە پێویستە گرنگی گەورە بە مەلەفی‌ دزەپێكردنی‌ پارەی‌ عیراق بۆ دەرەوە لە دوای 2003وە بدرێت و ئاشكراشی دەكات، كە لە عیراق و هەرێمەوە دەیان ملیار دۆلار براوەتە دەرەوە.

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، پێویستە كار لەسەر سزادانی گەندەڵكاران و گەڕاندنەوەی پارە تەهریب كراوەكان بۆ دەرەوە بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەڵگەنامەی‌ دادوەری و بانكی‌ گرنگ سەبارەت بە دزەپێكردنی‌ پارەی‌ عیراق لەلایەن گەندەڵكارانەوە بۆ دەرەوە هەیە، بڕی‌ ئەو پارانەش دەگاتە دەیان ملیار دۆلار، بەشێكیشیان لە هەرێمی‌ كوردستانەوەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە دەسەڵاتداران ڕێوشوێنی‌ توند دژی‌ گەندەڵكاران بگرنەبەر و ڕێگە لە بەهەدەردانی‌ زیاتری‌ پارە بگیردرێت لەلایەن گەندەڵكارانەوە. بارودۆخی‌ دارایی‌ پێویستی‌ بە بڕیاری‌ قورسە بۆ بنیادنانەوەی‌ هەیكەلی‌ ئابوری‌ وڵات، چاكسازیی ئابوری هیچ بەهایەكی نابێت ئەگەر ڕێوشوێنی‌ یەكلاكەرەوە بۆ شەڕی‌ دژی‌ گەندەڵی‌ نەگرێتەبەر.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لە قۆناغی‌ داهاتوودا گرنگیەكی‌ گەورە بە مەلەفی‌ دزەپێكردنی‌ پارەی‌ عیراق بۆ دەرەوە لە دوای 2003وە بدرێت و چینی‌ دەسەڵاتدار‌ بەرامبەر قەیرانی‌ ئابوری‌ بەرپرسیارێتی هەڵگرن و هاوكاربن لە گەڕانەوەی‌ ئەو پارانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان