ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا: گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانی ئەمریكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: سزاكانی ئەمریكا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەلی سوریا دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕەخنەی توندی لەو سزایانە گرت كە ئەمریكا بەسەر حكومەتی سوریایدا سەپاندووە و ئاماژەی بەوەكرد، لێپرسراوانی ئەمریكا وەك خۆیان دەڵێن ئامانجیانە لەڕێگەی ئەو سزایانەوە لێپرسراوانە پلەباڵاكانی سوریا بخنكێنن، بەڵام لەڕاستیدا گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانن.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی لەوەشكرد، هەفتەی رابردوو نەتەوە یەكگرتووەكان گفتوگۆی لەبارەی سزاكانی ئەمریكاوە كردووە و وڵاتانی ڕۆژئاوا داكۆكیان لێكردووە و ڕایانگەیاندووە ئامانجی سزاكان دژ بە لێپرسراوانی سوریایە.

لاڤرۆڤ ڕاشیگەیاند، پێویست بوو ئەو وڵاتانە بیر لەگەیاندنی كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان بكەنەوە بۆ سوریا كەتائێستا ئامادە نین هیچ كۆمەكێك پێشكەش بەو وڵاتە بكەن.

یاسای سیزەر كە لەلایەن كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمریكاوە بەهاوبەشی لە كۆنگرێس تێپەڕێنراوە، خۆی لەسەپاندنی سزا بەسەر تەواوی ئەو گەورە كۆمپانیا و دەزگای هەواڵگری و سەربازییانەدا دەبینێتەوە كەبەهەر شێوەیەك بێت هاوكاری پێشكەش بەحكومەتی سوریا و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە دەكەن.

جیهان

ئێران: لە بردنی گروپە چەكدارییەكان بۆ ئازەربایجان نیگەرانین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەداتەوە، تەنانەت ئەگەر بە هەڵەش بكرێت.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، نیگەرانیی تارانی دەربڕی لە گواستنەوەی گروپە چەكدارە سورییەكان بۆ ئازەربایجانی هاوسنووری ئێران و ڕایگەیاند، تاران نیگەرانە لەو هەواڵانەی باس لە هێنانی گروپە تەكفیرییەكان بۆ ئازەربایجان دەكەن.

چەند جارێك لە چوارچێوەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە، موشەك لەناو خاكی ئێراندا كەوتوەتە خوارەوە، وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتیكردەوە، ئەو پرسە هێڵی سوورە و پەیوەندی بە ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێرانەوە هەیە، بۆیە هۆشداری دراوەتە هەردوو وڵات و (نامانەوێت كەوتنی مووشەكەكان لەسەر خاكی ئێران بەردەوام بن).

سەعید خەتیبزادە هۆشداریشیدا لەوەی، ئێران وەڵامی هەر دەستدرێژییەك دەداتەوە بكرێتە سەر خاكەكەی، تەنانەت ئەگەر بە هەڵەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەرمینیا: تا كۆتایی شەڕدەكەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
نیكۆڵ باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا، ڕێگەچارەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئازەربایجان لەسەر ناوچەی قەرەباغ ڕەتەكاتەوە لەم قۆناغەدا و دەڵێت، وڵاتەكەی تا كۆتایی شەڕدەكات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی (روسیا الیوم) لە زاری باشینیان-ەوە بڵاویكردەوە”گەلی ئەرمەنی بە چەك نەبێت ناتوانێت بگاتە چارەسەرێكی شیاو لەبارەی ناكۆكۆكییەكان  لە قەرەباغ، بۆیە پێویستە بزانین  پرسی قەرەباغ لانی كەم لەم قۆناغەدا بەڕێگەچارەی دیپلۆماسی چارەسەرناكرێت”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا”هەڵوێستی وڵاتەكەی جێگیرو نەگۆڕە و لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەوە جێگەی گفتووگۆكردن نییە كە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، ئەرمینیا نابێت بەبێ‌ ئەرتساخ (ناوی ئەرمەنی بۆ ناوچەی قەرەباغ)”.

نیكۆڵ باشینیان دەڵێت”پرسی ئێمە خۆی لە درێژەدان بە شەڕكردن دەبینێتەوە تا كۆتایی، لەپێناو مافی گەلەكەمان، ئیتر گرنگ نییە چی لە ئایندەدا ڕوودەدات، بە واتای شەڕكردن لەپێناو مافی گەلەكەمان لەمڕۆدا لە سایەی هەڵوێستی ئازەربایجان كە دەخوازێت چەك هەڵبگرین و بەرگری لە نیشتمان بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران ژمارەیەكی تری پێوانەیی تووشبوونی ڕۆژانە بە كۆرۆنا تۆماردەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت، و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 5 هەزار 600 حاڵەتی تووشبوون و 312 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ چوار‌ شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5616 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 312 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 31 هەزار و 346 كەس بەرزدەبێتەوە.

تۆماركردنی زیاتر لە 5 و 600 حاڵەتی تووشبوون لە ئێراندا، بە بەرزترین ژمارەی تووشبونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.
بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 545 هەزار و 286 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4861 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 438 هەزار و 709 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان