ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ڤیان سلێمانی، شاجوانی عێراق ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خێزان

ڤیان سلێمانی، شاجوانی عێراق ڕایگەیاند کە ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە.

ڤیان سلێمانی لەگەڵ کوڕە بزنسمانێکی عێراقی بەونای عەلی تەمیمی چۆتە ژیانی هاوسەرگیریەوە.

ڤیان سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧ وەک شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی پێشتر هاوسەرگیری کردبوو جابوبویەوە، نازناوەکەی لێوەرگیرایەوە، ئەمڕۆش دووبارە ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوەتەوە
ریکلام

هەواڵەکان

کریستاڵ: خۆم و خانەوادەکەم توشی پەتای کۆرۆنا بووین

خێزان

کچە گۆرانیبێژ کریستاڵ ڕایدەگەیەنێت کە خۆی و خانەوادەکەی  توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

کریستاڵ وتویەتی”سوپاسی هەواڵپرسینتان دەکەم، خۆم و خانەوادەکەم توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووین و لەخوا داواکارم ئەو دەردە لەکۆڵ هەموومان بکاتەوە و لە نزاکانتان بێبەشمان مەکەن”

کریستاڵ خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەریەو و خاوەنی چوار خوشکە کە سەرجەمیان کاری مۆدێل دەکەن.

 

 

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

زانست: لە سۆڤین جیابوومەتەوە و نامەوێت کەس نان و پیازی پێوە بخوات

خێزان

کوڕە مۆدێل زانست ئاشکرای دەکات کە لە هاوسەرەکەی (سۆڤین) جیابۆتەوە و نەیانتوانیوە بەیەکەوە ژیان بەسەر بەرن.

زانست وتویەتی”لە ژیانی هاوسەرگیریدا جیابوونەوە هەیە و من و سۆڤینیش جیابوینەتەوە و نامەوێت کەس نان و پیازی پێوە بخوات، من هیوای سەرکەوتن بۆ سۆڤین دەخوازم و هیوادارام هەمیشە وەک ئێستا سەرکەوتوو بێت”

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پیشتر زانست ڕایگەیاندبوو ئەو بەتاتۆ ناوی (سۆڤین)ی لەسەر دڵی کێشاوە

سۆڤین و زانست دوو کچ و کوڕ بوون کە بۆیەکەمجار وەک دوو خۆشەویست لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەرکەوتن و بەهۆی ئەوەشەوە ناوبانگێکی زۆریان پەیدا کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ژنی هونەرمەندێکی بەناوبانگی عێراقی خۆی کوشت

خێزان

ژنی هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی جەلال زین لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.

ژنەکەی جەلال زین ناوی  نورە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٥ە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە ڕێگەی چەکی کڵاشینکۆفەوە خۆی کوشتووە.

بەپێی زانیاریەکانیش لە ماوەی ڕابردوو جەلال زین و هاوسەرەکەی بەردەوام ناکۆکیان هەبووە لەسەر ڕۆشتنی شەوان بۆ ئاهەنگەکانی شەوانە کە دانس و سەما و خواردنەوەی تێدایە و داوای لێکردووە تەنها ئاهەنگی هاوسەرگیری بکات و جەلالیش بەوە ڕازی نەبووە،

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان