ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق وتەكانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدا پەسەند دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عيراق، وتەكانی تۆمەتبار بە كوشتنی دەرمانساز شیلان و دایك و باوكی پەسەند كرد كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی تایبەت بە كەیسە تیرۆریستییەكان لێی وەرگیرابوو.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەیاننامەیەكیدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخی تایبەت بە كەیسە تیرۆریستییەكان، وتەكانی تۆمەتبار بە كوشتنی شیلانی دەرمانساز و دایك و باوكی پەسەند كرد كە دانی بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا ناوە بۆ مەبەستی دزیكردن، دوای ئەوەی خۆی لە خێزانەكە نزیككردۆتەوە و بەشێوەیەكی بەردوەوام چۆتە ماڵەكەیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”وتەكانی تۆمەتبار بە ئامادەبوونی جێگری داواكاریی گشتی و پارێزگاری دادگاكە پەسەندكران”.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەڵێت” تۆمەتبار لەدوای هەماهەنگی نێوان دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی بنبڕكردنی تاوانەكان و ئاسایش لە هەرێمی كوردستان لە هەولێر، دەستگیركرا”.

پێشتر سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی لە هەرێمی كوردستان، بەیاننامەیەكی لەبارەی تاوانی كوشتنی خێزانە كوردەكەی بەغدا بڵاوكردەوە، تاوانەكەشی بە تاوانێكی تیرۆریستی و بەدوور لە هەموو بەها مرۆییەكان وەسفكرد.

عێراق

پێشبینی دەكرێت لیستێكی یەكگرتووی كورد و شیعە و سوننە دروستبكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی عیراقیون، پێشبینی دەكات بۆ هەڵبژتردنی داهاتوو، هاوپەیمانی سیاسی لەنێوان پێكهاتە جیاجیاكاندا دروستبكرێت.

حەسەن فدعەم پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عیراقیون لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”پێشنیارێك هەیە بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانییەكی درێژكراوە كە لە دهۆكەوە دەستپێدەكات و لە بەسرە كۆتایی دێت و سوننە و شیعە و كورد لە یەك لیستدا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كۆدەكاتەوە”.

سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختیش لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، فدعەم وتی”لەوبڕوایەدانیم هەڵبژاردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سازبكرێت، بەهۆی نەبوونی كاتی پێویست لەبەردەم كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان”.

پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی عیراقیون پێشبینی كرد”هەڵبژاردن لە مانگی تشرینی ساڵی 2021 ئەنجام بدرێت”.

پەرلەمانی عیراق لە شەممەی ڕابردوو دەنگیدا لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان بۆ 16 پارێزگە و دەنگدانیشی لەسەر پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە دواخست.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ڕۆژی شەشی مانگی حوزەیرانی 2021ی وەك وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتدا داریی كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەشير حەداد: تەنیا لەم حاڵەتەدا دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا، بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق و نوێنەران و پەرلەمانتارانی پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا و سەرۆكی لیژنەی یاسایی، ڕایگەیاند”دواخستنی دەنگدان لەسەر دابەشكردنی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك و نەینەوا، لەدوای دەنگدانی پەرلەمان بوو لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگە لە دانیشتنی شەممەی ڕابردوو، ئەمەش لەپێناو بەخشینی هەلی زیاتر بە پێكهاتەكان بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك كە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی ئەو دوو پارێزگەیە دەدرێت”.

بە وتەی بەشیر حەداد”ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان، پەرلەمانیش بەردەوام هەوڵیداوە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پەسەندكردنی یاساكان و داڕشتنیان، بەشێوەیەك لەگەڵ پێداویستی قۆناغەكە و خواستی جەماوەردا بگونجێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، سلێمانی زۆرترین حاڵەتی مردنی بە كۆرۆنا تۆماركردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 3691 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3244 كەسیش چاكبوونەتەوە و 48 كەسیش مردوون، كە بەتەنیا 15 كەسیان لە سلێمانی بوون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 19 هەزار و 73 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3691 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 345 و هەولێر 486 و دهۆك 452 و كەركوك 175 حالًەت تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی عيراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 3244 تووشبووی پەتاكە كردووە كە زۆربەیان لە بەغدا بوون.

تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیشی ئاشكراكردووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 48 حاڵەت بووە و تەنیا لە سلێمانیش 15 حاڵەتیان تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان