ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەيشن 5) ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی، وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) ئاشكرادەكات و ناوی ئەو وڵاتانەش ڕادەگەیەنێت كە لە سەرەتاوە ئامێرەكەیان بۆ هەناردە دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەز) لە زاریی بەرپرسانی كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی بڵاویكردەوە”نەوەی نوێی یارییە بەناوبانگەكەی، لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بە نرخی 499 دۆلار، و 399 دۆلار بۆ كۆپییەكی تری، دەخاتە بازاڕەوە”.

وابڕیارە (سۆنی) ئامێرە نوێیەكەی لە 12ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە چەند وڵاتێكی وەك ژاپۆن و ئەمریكا بۆ فرۆشتن بخاتەبازاڕەوە، دوای هەفتەیەكیش لەو وادەیە لە وڵاتانی تردا دەفرۆشرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە، بە پێچەوانەی ڕاپۆرتەكانی پێشووەوەیە كە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئاماژەیان بە دواخستنی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) كردبوو لەلایەن كۆمپانیای (سۆنی).

بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەكان، (سۆنی) بەنیازە نزیكەی 10 ملیۆن ئامێری (پلایستەیشن 5) لەگەڵ هاتنەبەری كۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمبهێنێت، پێشبينيش دەكرێت، تا مانگی ئاداری 2021، ئەو ژمارەیە بگاتە 11 ملیۆن ئامێر.

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

جیلی، ئۆتۆمبێلێکی هاوشێوەیەکی  BMW – X6 دەخاتە بازاڕەوە

خەڵک

 

بریکارانی کۆمپانیای جیلی چینی، نیازی کۆمپانیاکەیان بۆ ناساندن و خستنە بازاری نوێترین ئۆتۆمبێلی(جیلی تەگولا) لە بازاڕەکانی ڕووسیا و ژمارەیەک لەبازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند .

 

ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی چین، ڕووکارێکی ناوازەی هاوشێوەی BMW – X6 هەیەو ئەوپەڕی سەلیقەی جوانکاری لە نەخشاندنیدا تیا بەگەرخراوە، هەر لەعەتەر و دەعامی و توڵی دۆسەکان و شێوازی سەرنجڕاکێشی لایتەکانی.

هەیکەلی ئۆتۆمبێلەکە؛ درێژییەکەی 4 مەترە و 60 سم و پانییەکەی 187 سم و بەرزییەکەی 164 سم ، مەودای نێوان هەردوو تەگەرەکەی 270 سم و توانای بەشی دواوەی بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکان 326 لیترە و دەکرێت ئەم توانایە بۆ هەزارو حەوت لیتر زیاد بکرێت ئەگەر ڕیزی پشتەوەی کوشنەکان قەد بکرێت .

جیلی تەگولا، لە ناوەوەیدا چەندین تایبەتمەندی تێدا جێگیرکراوە، لەوانە؛ کوشن کارەبایی پێوەند کراو بە ساردی و گەرمی، ڕوکارێکی فراوانی بەردە شۆفێر، لەگەڵ شاشەیەکی گەورەی هەستەوەر کە دەتوانرێت وەک داشبۆردی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنرێت و وەک ئامرازێکیش بێت بۆ چاودێریکردنی وێنەکانی کامێرای پێشو دوا، کۆنترۆڵی سیستمەکانی فرەمیدیا و ڕێکخستنی ڕێککاریەکانی لێخوڕینی خۆیی تێدایە .

بزوینەری تۆربۆ بە قەبارەی  کە توانای  238 ئەسپی هەیە و گرێدراوی گێربۆکسی  8 نمرەیی یە و تەگەرەکانی پێشوو دوای لە یەک کاتدا هەڵدەسورێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئایفۆن 12 بە چوار جۆری نوێ

خەڵک

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ 4 مۆبایلی نوێی لە ئایفۆنی 12 ئاشکراکرد کە هەموویان پاڵپشتی کراون بە نەوەی پێنجەم 5 G ، تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لەخۆ دەگرن، بە تایبەتی لە ڕووی کامێرا و پتەوی و بەرگەگرتن و سادەیی لەبەکارهێنان.

مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن 12 بەنرخی 799 $ دەستپیدەکات  و هەریەکە لە ئایفۆن 12 Pro ، ئایفۆن 12 پرۆ ماکس و ئایفۆن 12 مینی بەنرخی 699 $ ن.

دیارترین جیاوازیەکان

مینی ئایفۆنی 12 بە شاشەیەکی 5.4 ئینج بەرهەمهێنراوە، کە یەکێکە لە باشترین مۆبایلە بچوکەکان لە ڕووی دیزاین و تۆکمەیی و شیاویی بەکارهێنان، کە کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەم جۆرە دەڵێت؛ “ئەوە بچوکترین و باریکترین و سوکترین مۆبایلە لە جیهاندا کە نرخەکەی لە 699 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

ئایفۆنی 12 شاشە، 6.1 بچووکتر و سووکترە لە ئایفۆنی 11، شاشەکەی توانایەکی باشتری تری هەیە بۆ بەرکەوتنی زەبر و خێراییەکی بێ وێنەی هەیە بۆ جوڵاندنی ئایکۆنەکان، کە نرخەکەی  799 دۆلارە.

ئایفۆنی 12 Pro هەمان قەبارەی شاشەی ئایفۆن 12ی هەیە، بەڵام کێشی زیاترە بەهۆی تایبەتمەندی لێنزێکی ناوازەی کامێراکەی و نرخەکەی  بە 799 $ دەست پێدەکات .

ئایفۆنی 12 پرۆ ماکس شاشەکەی  6.7 ئینجە، نزیکەی هەمان قەبارەی ئایفۆنی 11 پرۆ ماکسی 6.5 ئینچییە، کە گەورەترین ئامێرە لە ئایفۆنی نوێی 12 و قورسترین ئامێری ناوازەی کۆمپانیاکەیە، کە نرخەکەی بە 1,099 دۆلار دەست پێدەکات.

تایبەتمەندیە هاوبەشەکان

هەر چوار ڤێرژنە نوێیەکەی ئایفۆن 12 بە دیزاینێکی ڕێکوپێکتر و قەراغی تەخت و شاشەی سیرامیک دیزاین کراون 4 ئەوەندەی ئایفۆنی پێشوو تواناو تایبەتمەندییان تێدا جێگیرکراوە.

هەموو مۆبایلەکانی ئایفۆن 12 دژە ئاون، دەتوانن تا قوڵایی 6 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک لەژێر ئاودا بمێننەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمەکانی پێشوو تەنیا دوو مەتر لە ئاودا توانای کارکرنیان هەبوو.

لە ڕووی ڕەنگەوە، ئایفۆنی 12 و ئایفۆن مینی بە پێنج بژاردە بەردەستن لەوانە: ڕەش ، سپی ، سوور ، سەوز و شین.

ئایفۆنی 12 پرۆ و ئایفۆن 12 پرۆ ماکس، چوارچێوەیەکی کانزاییان هەیە کە بە شێوەکانی زیویی، زێڕین، گرافیت، شین بەردەستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سناپ چات كێشەی تێكەوت

خەڵك –
بەكارهێنەرانی سناپ چات نیگەرانن بەهۆی ئەوەی كێشەیان لە بەكارهێنانی سناپ چات هەیە.

لە تویتێكدا (سناپ چات) لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، “دەزانین ئێستا بەشێك لە بەكارهێنەرانی سناپ چات كێشەی هەیە لە بەكارهێنانی بەرنامەكە كەمێك چاوەڕێ بكەن، لە ئێستادا ئێمە لە هەوڵی چارەسەركردنیدا دەبین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان