حکومەت خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پابەند دەكات



 

لە پێناو پاراستنی ژینگە،حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە ڕێگەی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەوە، خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون پابەند دەكات بە دابینكردنی پشتێنەی سەوز، بۆ ئەم مەبەستەش نابێت هیچ پرۆژەیەك بە بێ ڕەزامەندیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەست بە كار بكات و ١٧،٥٪ـی نرخی ڕاستەقینەی زەوی لە وەبەرهێنەرانیش وەردەگیرێت، بۆ درووستكردنی سەوزایی.

عەبدولڕەحمان سدیق، دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان، كار بە چەمكی “وەبەرهێنانی ژینگەیی” ده‌كه‌ن، بۆیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا گەیشتوونه‌تە ئەوەی کە هەماهەنگیی نێوان دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە بە جۆرێك بێت هیچ پرۆژەیەك بە بێ ڕەزامەندیی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە دەست بەكار نەكات، كارئاسانی بۆ وەبەرهێنانی ئەو پڕۆژانە بکرێت كە دۆستی ژینگەن و بایەخدانی زیاتر بە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی و تەواوكردنی بەنداوەكان بدرێت و هەوڵ دەدرێت بۆ زووتر داڕشتنی نەخشەیەكی گشتگیری وەبەرهێنان، نوێكردنەوەی مۆڵەت بۆ هەر پرۆژەیەك بە ڕەزامەندییی ژینگەیی، پابەندكردنی خاوەن پرۆژە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە بۆ ئەوەی بەشێك لە وزەی كارەبای پرۆژەكە، لە سەرچاوەی وزەی خاوێنی وەك وزەی خۆرەوە بێت، پابەندكردنی خاوەن پرۆژە بە دابینكردنی پشتێنەی سەوز بە پانیی گونجاو بە دەوری شوێنی نیشتەجێبووندا”.

بەپێی هەواڵێکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم کاردەکەن لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر هەندێك پرۆژەی وەبەرهێنان پێویستیان كردووە، كە ١٧،٥٪ـی لە نرخی ڕاستەقینەی زەوی لە وەبەرهێنەران وەربگیرێت بۆ ئەوەی سەوزایی لە ناوچە و شارەكانی تر دروست بكرێت، تا باڵانسی ڕێژەی سەوزایی و باڵەخانە لە نێوان شارەكان درووست بكرێت و ڕێژەكەی بگەڕێتەوە بۆ ئەو ستانداردەی دەستەی ژینگە داوای دەكات و ژینگە بەگشتی پێویستییەتی”.

 

مایک پێنس ڕکابەری دۆناڵد ترامپ دەکات
پێشت مایک پێنس ڕکابەری دۆناڵد ترامپ دەکات
جوتیارانی خانەقین بەرهەمەکانیان نادەنە حکومەت
دواتر جوتیارانی خانەقین بەرهەمەکانیان نادەنە حکومەت
ەیوەندیدار