ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

ده‌سته‌ی ژینگه‌، داواییەک له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ دەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌، ڕایدەگەیەنێت؛ هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ چینی ئۆزۆن و داواش لە له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ دەکات ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ لەئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه ‌و سپلیت كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر و كاربۆنیان تێدا به‌كارده‌هێنرێن.

لەڕاگەیەنراوێکدا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن، ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگهی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌، ئاماژەی بەوەداوە؛ هەرێمی کوردستانیش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقیشدایه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عیراق له‌ساڵی 2008 ‌ چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له ‌ئۆزۆن.

 

دەقی راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆندا

رۆژی 16 ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن دیار كراوه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی چینی ئۆزۆن كه‌ زه‌وی و مرۆڤ له‌تیشكی زیان به‌خشی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت.

ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدایه‌ ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی 2008 وه‌ چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له ‌ئۆزۆن، به‌مه‌ش عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و غازو ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌ ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆزۆن له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژبنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، به‌هاوكاریی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ له‌ رێكخستنی خولی راهێنان و هۆشیاریی بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی گومرك و پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشه‌سازیی و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رزگاربوون و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی نایاسایی به‌و ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌رێنماییه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمیناری كرداریی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون بۆ فێركردنی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی غازه‌ به‌كارهاتووه‌كانی نێو ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و فێنككه‌ره‌وه‌كان ، هه‌روه‌ها نمایشكردنی زۆر فیلمی دیكیۆمێنتاریی و راهێنانكردن به‌خاوه‌نی به‌شێك له‌شوێنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ساردكرنه‌وه‌و فێنككردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌پێدانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری نوێ و پێشكه‌وتوو بۆ پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی غازه‌كان.

ده‌سته‌ی پاراستن چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و هاورده‌كارانی غازی ئامێره‌كانی ساردكردنه‌وه‌شدا، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆن كه‌ زیان به‌ژینگه‌و چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌شدا داواكارین له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ لەئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه ‌و سپلیت كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆنیان تێدا به‌كارده‌هێنرێن ، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و دوای عێراق پابه‌ندكراوه‌ به‌ رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ ئۆزۆن ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌ پله‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن هه‌یه.

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌

16/9/2020

ژینگە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەى دارسنەوبەرە سووتاوەکان لەکۆبوونەوەدایە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی هەریەکە لەپارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری دارستان و پاوان، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا باس سووتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی دەکرێت و ڕێگەچارەی گونجاو دیاریدەکەن و دیاریدەکەن چ لایەنێک ئەو دارسنەوبەرانە بپارێزێت.

 

لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستەکانی بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەبەرى چاودێرى و گەشەپێدانى سلێمانى و بەڕێوەبەرى گشتى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانی دەدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای سبەینێ و دووسبەی بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەهەندێک ناوچە کەمێک پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان