ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەى بەغدا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دژەتیرۆری كوردستان دەستگیركردنی بكوژی خێزانە كوردەكەی بەغدای ڕاگەیاند و دانپێدانانەكەشی بڵاوكردەوە.

دژە تیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زانیاریمان دەستكەوت كە ئەو بكوژەی شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەكی گەڕەكی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكی كوردی بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە كوشتووە، كە خێزانەكە لە دایك و باوك و كچێكیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆی لە هەولێر حەشارداوە، دوای بەشوێنداچوون و چاودێری توانیمان شوێنی ناوبراو بدۆزینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیر بكرێت و دوای لێكۆڵینەوە ناوبراو دانی بە تاوانەكەی.

دەقی دانپێدانانەكەی:
ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایكبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیە، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە – پاسەوانیی باڵیۆزخانەكان، بە دیاریكراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
پیش ٤ ساڵ كەسێكم ناسی بە ناوی باوكی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێك پارە هەبوو، چونكە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەكەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ كرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەك لە نزیكم بوو، بە چەقۆ لێم دا و كەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەكە بشارمەوە لەو كاتە هاوسەرەكەشی هاتەوە، من شۆك بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە كرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و كەوتە سەر زەوی، تەرمەكانیانم لە ژوورەكە بردە حەمام و بۆری ئاوەكەم كردەوە لەو كاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. كاتێ شیلان هات و بارودۆخەكەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بكەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەكە جگەرەیەك كێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆكسم لێ دا و كەوتە سەر زەوی، سەرینێك لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و كوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەكە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بكەم و بۆ كوێ بڕۆم، شوێنەكەم خاوێن كردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەكم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیكی ١٠ هەزار دۆلارێك یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەكانم برد، چەقۆكەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو كیسەیەكم دانا و دەرچووم. بۆ كوێ بچم.. بۆ كوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چەقۆ و مۆبایلەكانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەكێك لە هۆتێلەكان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بكەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەك بۆ توركیا یان بۆ شوێنیكی تر پەیدا بكەم، بەڵام دەستم نەكەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر كرام.

ئه‌و تاونباره‌ى خێزانه‌ كورده‌كه‌ى له‌ به‌غدا كوشت ده‌ستگير كرادواى ئه‌وه‌ى زانياريمان ده‌ستكه‌وت كه‌ ئه‌و بكوژه‌ى شەوی 14-9-2020، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێكى کوردى به‌شێوه‌يه‌كى زۆر دڕندانه‌ كوشتووه‌ كه‌ خێزانه‌كه‌ له‌ دایک و باوک و کچێکیان پێكهاتبوو و ناوبراو خۆى له‌ هه‌ولێر حه‌شارداوه‌، دواى به‌شوێنداچوون و چاودێرى توانيمان شوێنى ناوبراو بدۆزينه‌وه‌ و له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير بكرێت و دواى لێكۆڵينه‌وه‌ ناوبراو دانى به‌ تاوانه‌كه‌ى نا كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قى دانپێدانانه‌كه‌يه‌تى:ناوم (مەهدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبيه‌، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە – پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.پيش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پيش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە هەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای ئەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام ئامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە هاوسه‌ره‌كه‌شى هاتەوه‌، من شۆک بووم و شڵەژام و ئەویش دەستی بە هاوار و قیژە کرد و ئەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری ئاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان هاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان هات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم هێوری بکەمەوە، هێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. هەوڵمدا ئاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ هەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، هەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسه‌يه‌کم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چه‌قۆ و مۆبايله‌كانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و هاتمە هەولێر. لە یەکێک لە هۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە هەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە هۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.

Gepostet von ‎دژه تیرۆری کوردستان Kurdistan CT‎ am Mittwoch, 16. September 2020

کوردستان

بارزانی: دەرفەتی چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ عیراق هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی نەرویج ڕایگەیاند، كە پەیوەندییەكان لەگەڵ عیراق ئاڕاستەیەكی ئیجابیان وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە.

ئەمڕۆ چوار شەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە تۆنی ئاڵێرز، باڵیۆزی نەرویج لە عیراق كرد و بیر و ڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عیراق ئاڵوگۆڕ كرا.

بەپێی هەواڵەكەی بارەگای بارزانی، “باڵیۆزی نەرویج لە عیراق هاوسۆزی و نیگەرانیی خۆی بۆ ڕووداوی پەلاماردانی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا بە بارزانی ڕاگەیاند ز وێڕای دەربڕینی پێزانین بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش پیرۆزباییشی لە ڕێككەوتنی ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شنگال كرد، كە لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بەستراوە و بە هەنگاوێكی ئیجابی لە قەڵەم دا”.

باڵیۆزی نەرویج ڕاشیگەیاند، كە وڵاتەكەی بەشێكە لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و ڕۆڵی هەبووە لە مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە و جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان.

لای خۆشیەوە، بارزانی سوپاسی ڕۆڵی وڵاتی نەرویجی كرد لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و پێشوازیشی كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا.

پەیوەست بە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداش بارزانی ئەوەی خستەڕوو، كە پەیوەندییەكان ئاڕاستەیەكی ئیجابیان وەرگرتووە و دەرفەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە ئارادایە.

هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و هەڕەشەكانی تیرۆر و بارودۆخی ئەمنیی عیراق و ڕووداوەكەی گوندی فەرحانیە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم بڕیارێك بۆ فەرمانگەكان دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاسانكاری لە مامەڵەی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی ڕۆتین پێداچوونە‌وە‌ی بنە‌ڕە‌تی بكە‌ن بە ‌ڕێنماییە‌كان و ئاشكراشی دەكات، كە پۆرتاڵی خزمەت كەوتۆتە كار و هاووڵاتیان دەتوانن سوودی لێ‌ ببینن.

حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە 21-10-2020 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبووەوە و سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دا بە ئاستێکی مەترسیدار، کە هۆکارە سەرەکییەکەی پابەندنەبوونە بە ڕێکارەکانی خۆپاریزی و رێنمایی تەندروستی . سەرۆک وەزیران ، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزیی و ڕێنمایی تەندروستی لە فەرمانگەکانی حکومەت و شوێنە گشتییەکان زیاتر لە بەرچاو بگرن و تووندتر بکەن ، بە تایبەتیش کە پێشبینی دەکرێ بە هۆی هاتنی وەرزی زستان و سەرما ، شەپۆلێکی دیکەی پەتای کۆرۆنا بڵاوببێتەوە ..

ڕاشیگەیاندووە، لە ‌پێناو باشتر خزمە‌تكردنی ھاووڵاتییان، ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی ھە‌رێمی كوردستان بڕیاریدا پە‌رە‌ بە ‌بە‌رنامە‌ی خزمە‌ت بدات، كە‌ بریتیە‌ لە‌ كە‌مكردنە‌وە‌ی ڕۆتینات لە‌ناو دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت و بە‌رزكردنە‌وە‌ی ئاستی ئە‌و خزمە‌تانە‌ی كە‌ پێشكە‌ش بە‌ ھاووڵاتییان دە‌كرێت.

قوباد تاڵە‌بانی، لە ‌كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌مڕۆی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیران، ڕاپۆرتێكی لە‌ بارە‌ی پڕۆژە‌ی بە‌رنامە‌ی خزمە‌ت خستە‌ڕوو. لە‌و ڕاپۆرتە‌دا ئاماژە‌ی بە‌ ژمارە‌ و جۆری ئە‌و خزمە‌تانە‌ كرد و پلانی چۆنیە‌تی باشتركردنی ئەو خزمەتانە پێشكەش كرد.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، كە‌ ئە‌م خزمە‌تانە‌ ھە‌موویان تۆمار كراون لە‌ سیستە‌مێكی ئە‌لیكترۆنیدا، كە‌ خۆی لە‌ پۆرتاڵی https://Services.gov.krd دە‌بینێتە‌وە‌ و ھاووڵاتییان دە‌توانن سودی لێوە‌ربگرن،‌ ئە‌م ھە‌نگاوە‌ش لە‌ چوارچێوە‌ی بە‌ ئە‌لكترۆنی كردنی كاروباری حكومە‌تدایە.

ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بڕیاریدا؛ ھە‌موو وە‌زارە‌ت و دە‌ستە‌كان و دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت لە‌ ژێر ‌سە‌رپە‌رشتی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیراندا، پێداچوونە‌وە‌ی بنە‌ڕە‌تی بكە‌ن بە ‌ڕێنماییە‌كان بۆ ئە‌وە‌ی ئە‌و خزمە‌تانە‌ی حكومە‌ت پێشكە‌شی دە‌كات بە‌ خێراتر و ئاسانتر و بە‌ رۆتینێكی كە‌متر و تێچوویە‌كی گونجاوتر بگات بە‌ ھاووڵاتییان.

لە بڕگەی دووەمدا ، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕاپۆرتێکی سەبارەت کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2020 لە لایەن حکومەتی فیدراڵییەوە خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری و سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ کاری پێویست ڕاسپارد لەو بارەیەوە.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی و سەرچاوەکانی ئاو ، پێشنیارێکی خستەڕوو بۆ لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەندێک ماددەی سەرەتایی کە لە دەرەوەی ھەرێمەوە ھاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکالییەکان کە لەناوخۆدا بەرهەم نایەت، ھەروەھا لێخۆشبوونی هاوردەکردنی ئامێری کشتوکاڵیی پێشکەوتوو لە ڕەسمی گومرگی بۆ ئەو کۆمپانیا تایبەتمەندانەی کە ئامادەن ئەو ئامێرانە هاوردە بکەن و بە مەرجی ئاسان و بە شێوازی قیست بۆ جووتیارانی ڕاستەقینە دابین بکرێن.

دوای گفتوگۆ  ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، ڕەزامەندی دا لەسەر پێشنیارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو بۆ پشتگیریی جووتیاران و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان، لەم پێناوەشدا هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و ناوخۆی ڕاسپارد بە ھەماھەنگیی لەگەل وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کاری پێویست ئەنجام بدەن، لە ھەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، بە گرنگی زانی کە پشتیگریی پیشەسازی کشتوکاڵیی بکرێت و هانی کەرتی تایبەت بدرێت بۆ دامەزراندنی بەرھەمھێنانی ئەو پێداویستیانە لە ناو ھەرێم لە جیاتی هاوردەکردنیان، وەک بنەمایەک بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سێ‌ ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەزار كەس تێدەپەڕێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1078 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٦١٣٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 422 كەس و سلێمانی 100 كەس و لە گەرمیان 24 كەس و ڕاپەڕین 24 و دهۆك 471 و هەڵەبجە 37 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 375 كەس چاكبوونەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان