ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەی پەڵە دەدات؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگە باران بارین دەستپێدەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم لە كۆتاییەكانی مانگی 10 پەڵە دەدات و لە ناوچەكانی گەرمیان دەكەوێتە كۆتایی ئەمساڵ.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دابەزینی باشی پلەکانی گەرمی ڕێ خۆشکەر دەبێ بۆ زیاتر کردنی ئەگەرەکانی باران بارین، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئەو بارستە هەوا ساردەی، کە شۆڕدەبێتەوە بۆ سەر دەریای ڕەش و تورکیا و پاشان ناوچەکانی هەرێم.

ڕاشیگەیاند، بەپێی دواین گۆڕانکاریەکانی مۆدێلەکانی کەش پێشبینی دەکەین لە 10 ڕۆژی كۆتایی ئەم مانگە ناوچەکانی هەرێم بکەوێتە ژێر کاریگەری یەکەم حاڵەتی ناسەقامگیری کەش، کە خۆی لە تاوەبارانی عەشوایی و بروسکە دەبینێتەوە.

ئاشكراشی كرد، “لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارستە هەوایەكی جەمسەری ئەوروپی كوردستان و گەرمیان دەگرێتەوە و پلەی گەرما بەتەواوی نزمەبێتەوە بەتایبەت لەڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە، كە شەوان و هەست بەسەرما دەكرێت و بەڕۆژیش فێنك دەبێت و نزیكەی 7 پلە نزم دەبێتەوە و كۆتای دێت بەگەرمای 2020”.

سەبارەت بە باران بارین و بارانی پەڵە، پێشبینی كردووە، “یەكەم باران لە كۆتایی مانگی 10 دەبێت لەگەرمیان و ڕێژەكەشی كەمە لەنێوان 3 بۆ 6 ملم دەبێت و بارانی پەڵەش دەكەوێتە ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ و سەرەتای مانگی 1ی ساڵی 2021 “.

ژینگە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەى دارسنەوبەرە سووتاوەکان لەکۆبوونەوەدایە

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی هەریەکە لەپارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری دارستان و پاوان، کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدەدات.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا باس سووتانی دار سنەوبەرەکانی سلێمانی دەکرێت و ڕێگەچارەی گونجاو دیاریدەکەن و دیاریدەکەن چ لایەنێک ئەو دارسنەوبەرانە بپارێزێت.

 

لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پاڵێوراوان بۆ پۆستەکانی بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، بەڕێوەبەرى چاودێرى و گەشەپێدانى سلێمانى و بەڕێوەبەرى گشتى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانی دەدرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕیوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای سبەینێ و دووسبەی بەم جۆرەى خوارەوەیە، کە لەهەندێک ناوچە کەمێک پلەى گەرما بەرزدەبێتەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان