عێراق دەیەوێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بکات



وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق،دەڵیت: “لەگەڵ ئەوەدان لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر بنەمای گفتوگۆی هاوبەش لە هەموو بوارەکانی وەک ئابووری، پەرەپێدان، ئاو و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا بەرەوپێش ببەن “.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاندووە؛ پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە هەموو بوارەکاندا بەرەو پێش دەچێت.

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشداوە، کە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای “رێزگرتن لە ئیرادەی خەڵک” پەیڕەو دەکرێت، وتیشی: “لەو بارەیەوە رێز لە بڕیاری گەلی دراوسێ و برامان، تورکیا دەگرین”.

 

لەبارەی ئەوەی چاوەڕوانییەکانیان چییە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغی نوێدا، سەحاف وتویەتی: “لەگەڵ ئەوەدان لە قۆناغی داهاتوودا لەسەر بنەمای گفتوگۆی هاوبەش لە هەموو بوارەکانی وەک ئابووری، پەرەپێدان، ئاو و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پەیوەندییەکانمان بەرەوپێشەوە ببەین و دەمانەوێت هاوکارییەکانمان زیاتر بکەین، قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات لە زیادبووندایە، هەر گفتوگۆیەک کە ببێتە هۆی لێکنزیکبوونەوەی هەردوو وڵات گرنگە، ئێمە وەک عێراق هەر دەرفەتێک دەقۆزینەوە کە بەرژەوەندیی خەڵکی هەردوو وڵاتی تێدابێت”.

شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین
پێشت شاندێکی باڵای سوپای عێراق گەیشتە پارێزگای سەڵاحەددین
عێراق و پاکستان پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد
دواتر عێراق و پاکستان پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد
ەیوەندیدار