عێراق و پاکستان پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان تاوتوێکرد



سەرکۆماری عێراق، عەبدولـلەتیف رەشید و وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری پتەوترکردنی پەیوەندیی و ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.

 

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە عەبدولـلەتیف رەشید پێشوازیی کردووە لە وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری.

 

ڕاشیگەیاندووە؛ کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری عێراق بە پێویستی زانیوە کە وڵاتەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا، سوود لە شارەزایانی بواری ئەمنی پاکستان وەربگریت.

 

عەبدولـلەتیف رەشید ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەوڵەکان چڕکراونەتەوە، بۆ ئەوەی بەم زووانە بوودجەی گشتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەند بکرێت، تا حکوومەتی عێراق بتوانێت وشکەساڵی و قەیرانی کەمی ئاو چارەسەر بکات، ھەروەھا پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان جێبەجێ بکات.

 

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق دەکات و وتوویەتی: “ھەوڵدەدەین پەیوەندیی و ھاریکارییەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین، ئامادەین بە ھاوبەشی لەگەڵ عێراق لە بواری ئاودا، کار بکەین”.

 

جێی باسە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری دەرەوەی پاکستان، بیلاوال بۆتۆ زارداری گەیشتە بەغدا.

عێراق دەیەوێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بکات
پێت عێراق دەیەوێت، هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا زیاتر بکات
بچوکترین حاجی ئەمساڵ محمەد یەحیایە
دوات بچوکترین حاجی ئەمساڵ محمەد یەحیایە
پەیوەندیدر