ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو كۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی توركیا بوونە قوربانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە سنووری شاری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و كۆڵبەرێك كوژراو كۆڵبەرێكی دیكە بریندار كراوە.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی شەممە 12-9-2020 هێزە ئەمنییەكانی توركیا لە سنووری شاری ماكۆ تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە كۆڵبەرێك بریندار و كۆڵبەرێك كوژراوە.

ئاشكراشیكرد، بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، لە ئەنجامی تەقە هێزە چەكدارەكان كۆڵبەرێك بە ناوی “شارام محەمەدی”كوژراوە و كۆڵبەرێك بە ناوی “جەعفەر ڕەهبەری”بریندار كراوە، كە خەڵكی ئاوایی دەیم قشلاق سەر بە شاری ماكۆ بوون و باری جگەرەیان پێ بووە.

کوردستان

شیرین-ی كاوە گەرمیانی وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس، هاوسەرەكەی، كە ئێستا ئەندامی پەڕلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی گۆڕان وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ 5-12-2020، حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لە بەردەم ماڵەكەی خۆی، بەو بۆنەیەوە ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەكەی مەڕاسیمێك ئەنجام دەدەن و تێیدا خەڵاتی ساڵانەی كاوە گەرمیانی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كاتژمێر 8ی شەو مەڕاسیمێكی دیكە لە بەردەم ماڵی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە، شیرین ئەمین، هاوسەری كاوە گەرمیانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، لە‌م جە‌نگە‌ڵە‌دا ژیان پڕە‌ لە‌قە‌دە‌ری ڕە‌ش پێدە‌چێت ئامە‌د گە‌ورە‌ نە‌كە‌م.

دەشڵێت: “وە‌سێتی من كە ‌مردم بستێك لە‌كراسە‌ خوێناوییە‌كە‌ی كاوە‌ و كراسێكی ئامە‌د بخە‌نە‌ سە‌ر دڵم، ئە‌و كات كفنم كە‌ن با لە‌گۆڕدا لە‌دوری ئە‌وان ‌ بتوانم ئۆقرە‌ بگرم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك زیاتر لە 200 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی گەشتی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە نزیكەی 18 هەزار كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 17678 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 12707 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و بەردەوام دەمامك ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەنداوی دەربەندیخان پێویستی بە بودجەیەكی تایبەت هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، داوای بودجەیەكی گونجاومان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان.

بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەركەوت و بەو هۆیەوە لە ساڵانی ڕابردوو نەتوانراوە ئاوێكی زیاتر گل بدرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا كێشەی گلدانەوەی ئاومان نییە و پێشوازی لە وەرزی لافاو باران دەكەین.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەندێك لەو كارانەی كە پەیوەست بوون بە زیانەكانی بومەلەرزە جێبەجێ كراون، بەڵام كۆمەڵێك كاریتر ماون لە بەنداوەكە پێویستە چارەسەر بكرێن.

وتیشی”ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر خەتین و داوامان كردووە بودجەیەكی گونجاو بۆ بەنداوەكە دابین بكەن بۆ ئەوە ئەو كارانەش چارەسەر بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان