ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دەستیبەسەردا گیرا کە لە هەولێر فەرمانی دەستبەسەراگرتنی هەبوو



پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت كە لە دادگای لێکۆڵینەوەی عەنکاوە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك لەدادگای لێكۆڵینەوەی عەنكاوە لەشاری هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی دادگای داواكراو دەكرێتەوە .

مووچە بازاڕ گەرم دەکات، گەشەپێدان بەدیناهێنێت
پێشت مووچە بازاڕ گەرم دەکات، گەشەپێدان بەدیناهێنێت
شاخی ئاسۆسی سەر بەقەزای ماوەت بۆردومانکرا
دواتر شاخی ئاسۆسی سەر بەقەزای ماوەت بۆردومانکرا
ەیوەندیدار