كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەگوێرەی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی هەوای فێنك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ٥-٦-٢٠٢٣ پلەکانی گەرما ٣ تا ٤ پلە نزم دەبنەوە و ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و ھەندێک کاتیش دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

ڕاشیگەیاند، لەئەنجامی گەیشتنی بارستە ھەوایەکی فێنکی دەریای ناوەراست بۆ سەرناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و کاتەکانی دوای نیوەڕۆ مامناوەند بۆ چالاک ئەبێت.

پێشبینی ئەوەشی كرد، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لە ھەولێر ٣٥ پلە و سلێمانی ٣٤ و دھۆک ٣٤ و ھەڵەبجە ٣٦ و کەرکوک ٣٧ و گەرمیان ٤٠ پلە دەبێت.

 

دوو دوكان لەسەر فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی داخران
پێشت دوو دوكان لەسەر فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی داخران
بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیاری نوێ‌ درا
دواتر بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی بڕیاری نوێ‌ درا
ەیوەندیدار