دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست



جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرزبووەوە و هۆكارەكەشی بە وتەی شارەزایانی ئابووری دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی عێراق.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 148 هەزار دینار لەكاتێكدا بەیانی لەكاتی كردنەوەیدا بە 147 هەزار دینار بوو.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەو شێوە چاوەڕوان نەكراوە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژانە بانكی ناوەندی زیاتر لە 250 بۆ 270 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و ڕۆژ بەڕۆژ ڕێكارەكانی بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دینار و دابەزاندنی بەهای دۆلار زیاتر دەكات.

بە وتەی شارەزایانی بواری ئابووری، هۆكاری دانەبەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ پەسەند نەكردنی بودجەی عێراق، كە تیایدا یەك دۆلار بە 1300 دینار جێگیر كراوە، چونكە جۆرێك لە دڵەڕاوكێ‌ لە بازاڕدا دروست بووە بەرامبەر بەهای دۆلار و مەترسی ئەوە هەیە پەسەند كردنی بودجە پەكبخرێت.

لە مانگێكدا لە سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە
پێشت لە مانگێكدا لە سلێمانی 57 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە
كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە
دواتر كارەبای نیشتمانی كەمتر دەبێتەوە
پەیوەندیدار