ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كازمى چووە ناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای گەیشتنی مستەفا كازمی بۆ سلێمانی، جوتیاران لەبەردەم دەروازەی فڕۆكەخانەی سلێمانی خۆپیشاندانیان بۆ داواكردنی شایستە داراییەكانیان ئەنجامدا و لەكاتی تێپەڕبوونی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی بە بەردەم خۆپیشاندەراندا، كازمی گەڕایەوە ناو خۆپیشاندەران.

ئەمڕۆ هەینی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دوای سەردانەكەی بۆ هەولێر گەیشتە سلێمانی و لەكاتی گەیشتنیشی لە بەردەم فڕۆكەخانە، جوتیارانی سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوە كرد و بە بەرزكردنەوەی چەندین لافیتە داوایان لە كازمی كرد شایستە داراییەكانیان، كە چەند ساڵێكە خەرج نەكراوە بۆیان خەرج بكرێت.

پەیامنێری (خەڵك) لە سلێمانی ڕایگەیاند، دوای دەرچووونی كازمی لە فڕۆكەخانە و ڕۆیشتنی بەناو جوتیاراندا و بینینی داواكاری جوتیاران، كازمی گەڕاوەتەوە ناو خۆپیشاندەران گوێی لەداواكاریەكانیان گرت و لەگەڵ نوێنەری جوتیاران قسەی كرد و بەڵێنی چارەسەركردنی پێدان.

ئێستاجوتیارە کوردەکان داوا لە کازمی دەکەن پارەیان بۆ سەرف بکات

Gepostet von Ashna am Freitag, 11. September 2020

کوردستان

یەكێتی پۆستێكی دیكەی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، دوێنێ‌ یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت، ئەمڕۆش پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەردەگرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، مە‌ِراسیمێك بۆ دەستبەكاربوونی عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا و وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن.

ڕاشیگەیاندووە، جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

دوێنێ‌ لە مەڕاسیمێكی دیكەدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر، باندێكی دزیكردن دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
پۆلیسی هەولێر، دەستگیركردنی باندێكی دزیكردن كە دەیان هەزار دۆلاری دزیوە ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن پۆلیسی پارێزگەی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”سێ تۆمەتبار دەستگیركراوە، كە پێشتر یەكێكیان بەشێوەی وەهمی ئۆتۆمبێلێكی بە هاوڵاتییەك فرۆشتووە و لەكاتی دەستگیكردنی چەكی بێمۆڵەت و داری كارەبایی پێبووە و ویستوویەتی بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ هێزەكانی پۆلیس بەكاریبهێنێت”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئاماژە بەەوەشكراوە، ئەو كەسە دانیناوە بەوەی بە هاوبەشی لەگەڵ دوو كەسی دیكەدا تاوانەكەی ئەنجامداوە و لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستبەسەر كلاشینكۆفێك و دوو دەمانچە و ژمارەیەك فیشەك و بڕێك ماددەی هۆشبەردا بگیرێت و دانیان بەوەشداناوە كە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار و 20 هەزار دۆلار و 35 هەزار دۆلاری دیكە و 38 هەزار دۆلاری دیكەیان دزیوە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت”لە ئێستادا بەپێی ماددەكانی 442 و 279 و 21ی چەك و 14ی ماددەی هۆشبەر لە یاسای سزادان راگیراون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عومەر گوڵپی: دابەشنەکردنی ١١ موچەى کەمئەندامان ستەمێکی گەورەیە

خەڵک – بەشی هەواڵ

کەمئەندامانی کوردستان ١١ موچەیان بۆ خەرج نەکراوە، و پەرلەمانتارێکیش ئەمە بەستەمێکی گەورە دەزانێت.

 

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، خەرجنەکردنی ١١ موچەی کەمئەندامان، بە ستەمێکی گەورە دەزانن.

 

ئەوەشی خستەڕوو،  وەک هەمیشە پشتیوانی داوا ڕەواکانی هاووڵاتیانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان و کورتەباڵاکانن.

 

 

ئەمە لەکاتێکدایە ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ۲۱ی ۱۰ی ۲۰۲۰، یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کرد، بەمەبەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان