ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ پەڕلەمانتارێكی كورد لەسەر مووچە چی بە دوو وەزیری عیراق وت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی كوردی پەڕلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەی پەڕلەمان، كە تێیدا هەردوو وەزیری دارایی و پلاندانان ئامادەی بوون لەسەر مووچەی فەرمانبەران ڕووی كردە ئەو وەزیرانە و پێی وتن، “هەركەس داهات تەسلیم ناكات لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن، بەڵام ڕزقی خەڵك مەبڕن”.

د. موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە وەزیری دارایی و پلاندانانی عیراقی وت، “ئێمە نوێنەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستانین و كارمان بەرگری كردن نیە لەهەر كەسێك گەندەڵی لەداهات بكات”.

وتیشی، “ئێمە بەرگری لە خەڵك و مووچەخۆران دەكەین، مووچە بەرپرسیارەتی حكومەتی فیدراڵییە پێش هەرێم. هەر كەس داهات تەسلیم ناكات لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن، بەڵام ڕزقی خەڵك مەبڕن و مەیكەنە باسێكی سیاسی و ململانێ”.

جەختیشی كردەوە، دەبێت پێش تەسلیمی داهات ئێوە ڕایبگەیەنن، كە دەچنە ژێر باری خەرجییەكی هەرێم و لەئەستۆی بگرن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.

دەشڵێت: “داهات لەهەموو شوێنێكی عیراق دەدزرێت بۆچی ئەبێت خەڵكی باجەكەی بدات!؟ “.

 

وتاری دكتۆر موسەننا ئەمین بۆ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانانی عێراق

وتاری دكتۆر موسەننا ئەمین بۆ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانانی عێراق {ئێمە نوێنەرانی میللەتی هەرێمی كوردستانین كارمان بەرگری كردن نیە لەهەركەسێك گەندەڵی لەداهات بكات.ئێمە بەرگری لە خەڵك و موچەخۆران دەكەین، موچە بەرپرسیارەتی حكومەتی فیدراڵییە پێش هەرێم. هەركەس داهات تەسلیم ناكات لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن بەڵام ڕزقی خەڵك مەبڕن و مەیكەنە باسێكی سیاسی و ململانێ. دەبێت پێش تەسلیمی داهات ئێوە ڕایبگەیەنن كە دەچنە ژێر باری خەرجییەكی هەرێم و لەئەستۆی بگرن و ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن.داهات لەهەموو شوێنێكی عێراق دەدزرێت بۆچی ئەبێت خەڵكی باجەكەی بدات!؟ }

Posted by ‎Dr. Muthanna Amin Kurdistani دکتۆر موسەننا ئەمین‎ on Wednesday, September 9, 2020

کوردستان

سێ‌ ڕۆژە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم هەزار كەس تێدەپەڕێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1078 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٦١٣٢ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 422 كەس و سلێمانی 100 كەس و لە گەرمیان 24 كەس و ڕاپەڕین 24 و دهۆك 471 و هەڵەبجە 37 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 375 كەس چاكبوونەوە و 15 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شێخ جەعفەر: داعش سەریهەڵداوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، داعش به ‌جووڵەیەكی بەهێزەوە دەستی بە چالاكی كردوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا دۆخی كەركوك لەبار نییە.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “له ‌هەندێك ناوچە داعش بە بەهێزی سەری هەڵداوەتەوە و جێگیر بوون“.

بە وتەی شێخ جەعفەر:”ئێستا چەكدارانی داعش بە شێوەی پارتیزانی پەلاماری هێزەكان دەدەن و هێرش دەكەن، ”بە ‌تایبەتیش لە زنجیره ‌چیاكانی حەمرین و ئەو ناوچانەی كە دەكەونە سنووری بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بەشێكیش له ‌پشت ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقەوە جووڵەیان هەیە، واتە لە سنووری سوپای عێراقەوە“.

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت”بە گرنگی دەزانێن هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق له رووی هەواڵگری و لێژنەی هەماهەنگی و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە هەماهەنگیان هەبێت، چونكە لە هەموو شوێنەكان مەترسیی داعش هەیە، بە تایبەتیش لە كەركوك و دەرەوەی شاری كەركوك، لە هەموو بارێكەوە لە دۆخەكە دەترسین“.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی پۆستێكی دیكەی لە حكومەتی هەرێم وەرگرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەچوارچێوەی ڕێككەوتنی یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێم، دوێنێ‌ یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت، ئەمڕۆش پۆستی بریكاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی وەردەگرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پشكی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، مە‌ِراسیمێك بۆ دەستبەكاربوونی عەلی عوسمان وەک بریکاری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئەنجام درا و وێڕای پێشکەش کردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن.

ڕاشیگەیاندووە، جەختیشمان لە گرنگی پەرەپێدانی پیشەسازی و فراوانکردنی ئاسۆکانی بازرگانی کردەوە وەك هۆكارێك بۆ فرەجۆركردنی سە‌رچاوەكانی داهاتی گشتی و ڕە‌‌خساندنی ھە‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان.

دوێنێ‌ لە مەڕاسیمێكی دیكەدا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پلاندانان و شارەوانی، ئەمەل جەلال لە پشكی یەكێتی پۆستی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری وەرگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان