ناردنی نامەیەک، ٥ ساڵ زیندانیکردنی لێکەوەتەوە



لە ئەمریکا، هاووڵاتییەکی عێراقی بەهۆی نامەیەکەوە ٥ ساڵ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

رۆژی شەممەی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، فەرمانی سەپاندنی سزای زیندانیکردنیان بۆ ماوەی ٥ ساڵ بە سەر هاووڵاتییەکی عێراقی – هۆڵەندی دا، سەپاند، کە لە ڕێی نامەیەکەوە هەڕەشەی لە هاوسەرەکەی کردبوو.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، “دادگایەکی فیدراڵی لە دیترۆیت، لە ٣١ی ئایاردا، سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو عێراقییە دەرکرد، کە بەهۆی نامەیەکی هەڕەشە ئامێز بۆ هاوسەرەکەی دەرکەوت هەڵگری چەکی نایاساییە.

 

لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١دا، ئەو تاوانبارە عێراقییە نامەیەکی ڤیدیۆیی کورتی بۆ هاوسەرەکەی ناردووە و بە دەمانچە هەڕەشەی لێکردووە.

 

دواتر پۆلیس ٦ چەکی جۆری دەمانچە و زیاتر لە دوو هەزار و ٦٠٠ گوللەی لە ژووری نوستنەکەیدا دۆزیوەتەوە.

 

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣، ئەم هاووڵاتییە عێراقیی – هۆڵەندییە تەمەن ٤٣ ساڵە، لە دادگای فیدراڵی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە کۆچەرێکی نایاسایی بووە لە ئەمریکا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داد، ئاماژە بەوە کراوە، پێشتر تاوانبارەکە لە دۆسیەی جۆراوجۆردا دەستگیرکراوە، لەوانە دەستدرێژیکردن، دزیکردن، توندوتیژی خێزانی، هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر، لەناوبردنی موڵک و ماڵ و دزیکردن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی کۆتایی هاتنی سزاکەیدا دیپۆرتی هۆڵەندا دەکرێتەوە.

سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی ٢٠ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
پێت سلێمانی نزمترین پلەی گەرمی ٢٠ ساڵی ڕابردووی تۆمارکرد
ئەمریکا؛ تادێت کردەوەکانی چین لە ئاسیادا مەترسیدارتر دەبن
دوات ئەمریکا؛ تادێت کردەوەکانی چین لە ئاسیادا مەترسیدارتر دەبن
پەیوەندیدر