ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەوێنە، فڕۆكەكەی سەرۆكی ئەمریكا لە دەنگ خێراترە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی هەڵكەوتوو لە بواری فڕۆكەوانی بە ناوی”Hermeus”، گرێبەستی پەرەپێدانی فڕۆكەی سەرۆكایەتی ئەمریكا دەباتەوە بە بزوێنەرێكی سەرسوڕهێنەر كە دەتوانێت گەشتی نێوان نیویۆرك بۆ پاریس تەنیا بە 90 خولەك ئەنجام بدات.

كۆمپانیاكە، دیزایین و دروستكردن و هەڵبژاردنی نمونەی سەرەتایی ئەو بزوێنەرەی ئەنجامداوە كە دەكرێت فڕۆكەكە بە پێنج هێندەى خێرایی دەنگ بجوڵێت، واتا بە نزیكەی 2000 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

كۆمپانیاكە لە مانگی ئاداری ڕابردوودا سەركەوتوو بوو لە تەواوكردنی تاقیكردنەوەكانی پەیوەست بە بزوێنەری فڕۆكەكە.
.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكانیش، لە سەرەتای ساڵی 2025، نمونەی سەرەتایی ئەو فڕۆكە بەتوانایە دەخرێتەڕوو.

 

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئاو لەسەر مانگ دۆزرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (ناسا) بۆ یەكەمجار، دۆزیینەوەی ئاو لەسەر ڕووی مانگ ڕادەگەیەنێت، بەو واتایەی دەكرێت ئاو لەسەر ئەو ڕووەی مانگ دەستەبەر بكرێت كە تیشكی خۆری بەردەكەوێت، نەك تەنیا لەسەر ئەو ڕووەی تاریكە كە پێشتر پێشبینی بوونی ئاوی تێدا كرابوو.

بەپێی توێژینەوەیەك، ئەو دۆزینەوەیە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە ئەركەكانی ئایندە بۆ سەر مانگ، دەكرێت درێژبكرێنەوە، لەڕێی سودوەرگرتن لەو ئاوەی لەسەر ڕووی هەیە.

كەشتییەوانە ئاسمانییەكان دەتوانن سود لە سەرچاوە سروشتییەكانی سەر ڕووی مانگ وەربگرن كە لەڕێی كلكدارەكان یان بای خۆرەوە گەیشتوون و دەكرێت بۆ كردنی بە ئۆكسجین یان ئاوی خواردنەوە و پارێزگاریی لە شوێنێكی هەمیشەیی بۆ مانەوە بەكاربهێنرێت.

زانایان دەڵێن، دەكرێت ئاو بۆ دروستكردنی سوتەمەنی مووشەكەكان بەكاربهێنرێت و تێچووی گەشتەكان بۆسەر هەسارەكان كەمتر و ئاسانتر بكات.

پێشتر پۆڵ هێرتز، بەڕێوەبەری بەشی فیزیای فەلەكی لە بەڕێوەبەرایەتی ئەركە زانستییەكان لە بارەگای ناسا لە واشنتن ڕایگەیاندبوو”دەستەواژە هەبوو لەسەر بوونی ئاوی ئاسایی لەسەر ڕووە ڕۆشنەكەی مانگ، لەئێستاشدا ئێمە دڵیابوین كە ئاوی تێدایە، ئەم دۆزینەوەیەش تێگەیشتنمان بۆ سە ڕووی مانگ دەگۆڕێت و پرسیاری ترمان لەبارەی بوونی سەرچاوە سەروشتییە پەیوەندیدارەكان بۆ ئاشكراكردنی ئاسمانی دوور، بۆ دروست دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا لە ماسنجەر دەتوانی وەڵامی نامەی ئینیستاگرامیش بدەیتەوە

خەڵك – یەحیا حبیب

لە نوێترین تایبەتمەندیەكانی ماسنجەر، كە زیاد بووە، ئێستا دەتوانی لە ڕێگەی ماسنجەرەوە وەڵامی نامەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام بدەیتەوە.

ماوەی دوو ڕۆژە ئەم تایبەتمەندییە زیاد بووە بۆ زۆرینەی بەكارهێنەرانی ماسنجەر، ئەوانەشی بۆیان زیاد نەبوە دەتوانن لە ڕێگەی ئەپستۆر لە بەرهەمەكانی ئەپڵ و گۆگڵ پلەی لە بەرهەمەكانی سامسۆنج و هواوی بەرنامەكانیان نوێ بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی نازناوی خێراترینی جیهان دەباتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئۆتۆمبێلێكی ئەمریكایی، ژمارەی پێوانەیی وەك خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەشكێنێت و نازناوی خێراترین لە (بۆگاتی شیرۆن) دەستێنێت.

بەپێی ماڵپەڕی (بلۆمبێۆرگ)، ئۆتۆمبێلی (تواتارا) كە لەلایەن كۆمپانیای (ئێس ئێس سی) ئەمریكاییەوە پەرەیپێدراوە، خێراترینی تۆماركرد و خێراییەكەی گەیشتە 508.73 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەمەش لەكاتی تاقیكردنەوەیدا لە ڕێگەیەكی بیابانی خێرا لە لاس ڤیكاس.

ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەری 8 بستۆنی لەسەرە كە تواناكەی دەگاتە 1750 ئەسپ، دیزاینی ئۆتۆمبێلەكەش دە ساڵی پێچووە و لە دیزاینی فڕۆكە جەنگییەكانەوە وەرگیراوە.

كۆمپانیاكەی بەنیازە تەنیا 100 ئۆتۆمبیل لەو ئۆتۆمبێلە ناوازەیە بەرهەم بهێنێت و بیفرۆشێت  بەوانەی لە جیهاندا خواستی كڕینیان هەیە.

پێشتر ژمارەی پێوانەیی خێراترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە ناوی ئۆتۆمبێلی (بۆگاتی شیرۆن)ی ئیتاڵییەوە بوو كە خێراییەكەی گەیشتە 490 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان