دواین زانیاری لەسەر گۆڕانكاری لە پشكی بودجەی هەرێم و ناردنی مووچە



بڕیارە لەم هەفتەیەدا عێراق هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات و ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نابێت ناکۆکی لەبارەی مادەکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەدا بکرێنە ناکۆکیی سیاسی.

فادی شەمەری، ڕاوێژکاریی سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، “پێشبینی دەکەم کەمتر لە 10 ڕۆژی دیکە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجە بدات”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەم پڕۆژە یاسایە یەکەم پڕۆژەیە، کە دادپەروەری بەدی بهێنێت بەرامبەر پارێزگاکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق؛ دوای پەسندکردنیشی ئەو پارێزگایانە دەبنە شوێنێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی”.

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كردووە، “نابێت ناکۆکی لەسەر مادەکانی هەرێمی کوردستان، بکرێتە ناکۆکیی سیاسی. سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سوورن لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە حکومەتدا بەهێز بکەن”.

سەبارەت بە یاسای نەوت و غاز، شەمەری وتی، “بە پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز، کە ماوەی 20 ساڵە دەنگی لەسەر نەدراوە، کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر دەکرێن”.

لەگەڵ ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی بڕیارەكەی دادگای ناوبژیوانی پاریسەوە، حكومەتی عێراق بڕیاریدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات و مانگی ڕابردوو بڕی 800 ملیاری بە 2 جار نارد.

بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێم، ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات.

 

شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات
پێشت شەپۆلی گەرمای هاوین دەستپێدەكات
لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد
دواتر لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد
ەیوەندیدار