كاتژمێرەكانی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت دیاری كرا


وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم كاتژمێرەكانی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت بەهۆی بەڕێوەچوونی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دیاری دەكات.

د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێكردنی تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12ی ئامادەیی لە بەشەكانی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی) ڕاگەیاند، كە تیایدا 117 هەزار خوێندكار بەشداری دەكەن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی تاقیكردنەوەكانەوە هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن، بەڵام ئەو ڕاگرتنە كار ناكاتە سەر كاری فەرمانگە حكومییەكان و كۆمپانیا ئەهلییەكان.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان لە كاتژمێر 6ی بەیانی بۆ 8:30 هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.

لە كۆی ئەو 117 هەزار خوێندكارەی بەشداری لە ئەزموونە گشتییەكاندا دەكات، 75 هەزار و 239 خوێندكاری بەشی زانستییە و 39 هەزار و 113 خوێندكاری بەشی وێژەییە و 3 هەزار و 12 خویچندكاری بەشی پیشەییە.

 

لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد
پێشت لیرەی توركی نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆماركرد
عێراق،گەورەترین پرۆژەی ڕێگاوبان لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا جێبەجێ دەکات
دواتر عێراق،گەورەترین پرۆژەی ڕێگاوبان لەنێوان ئاسیا و ئەورووپا جێبەجێ دەکات
پەیوەندیدار