ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان؛ هیچ فشارێكمان لە هیچ پەرلەمانتارێكی گۆڕان نەكردووە بۆ كشاندنەوەی واژۆكەی

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، ئێمە هیچ فشارێكمان نەكردووە لەسەر هیچ پەرلەمانتارێك بۆ كشانەوەی واژۆكەی بەڵام وتومانە هەر كارێك بكرێت دەمانەوێت دەستپێشخەریەكەی لەدەست بزوتنەوەكە خۆی بێت ، دەشڵێت،” هیچ هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن بەئەندازەی گۆڕان قسەی لەسەركێشە و ئەزمەكانی كوردستان و گەندەڵی و چینی گەندەڵ نەكردووە”.

لەماوەی ڕابردوودا سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بڵاویكردەوە، كە ئەو حیزبانەی لەدەسەڵاتن فشارێكی زۆریان خستۆتە سەر پەرلەمانتارەكانیان كە نابێت ئەمجارە واژۆی بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بۆ پەرلەمان بكەنەوە.

كاردۆ محەمەد، ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمریكا-ی ڕاگەیاندووە، كەس ناتوانێت فشار لەسەر پەرلەمانتار بكات پەرلەمانتار نوێنەری میللەتە و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی كردووە، كە ئەمە گربەستێكی ئەخلاقی –سیاسی لەگەڵ بزوتنەوەكەی خۆی هەیە و لەسەر ئەو بنەمایە هەڵبژێردراوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە وتومانە هەر كارێك بكرێت دەمانەوێت دەستپێشخەریەكەی لەدەست بزوتنەوەكە خۆی بێت ، واتە بۆ نموونە ئێمە دەمانەوێت بانگهێشتی حكومەت بكەین پێمان خۆشە بزوتنەوەی گۆڕان فراكسۆنەكەی خۆی ئەمە بكات، هەماهەنگی جیاوازە لەوەی دەسپێشخەرییەكە لە دەستی خۆت نەبێت.

ڕێكخەری ژووری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیكردەوە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان كەوەك باسدەكرا فشاركردن بوو بێت لێی بۆ كشانەوەی واژۆكەی هیچ فشارێك لە هیچ پەرلەمانتارێك نەكراوە، هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی سەرۆك فراكسیۆنیش لەخۆی بپرسن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، كە گۆڕان زەواجی كاسۆلیك-یان لەگەڵ هیچ هێزێكی سیاسی نییە، ئێمە هێزێكی سیاسین، لەقۆناغێك لەگەڵ هێزێكی سیاسی دیكە ڕێكەوتنێكمان هەیە، ئەم ڕێكەوتنە لەسەر بنەمای ئەو بەرنامەی هەبووە ئێمە لەپڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ خەڵكی كوردستان ڕامانگەیاندووە كە ئێمە دەمانەوێت چاكسازی بنەڕەتی لەسیستەمی سیاسی كوردستان بكرێت.

ئاشكراشیكردووە، هیچ هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن بەئەندازەی گۆڕان قسەی لەسەركێشە و ئەزمەكانی كوردستان و گەندەڵی و چینی گەندەڵ لە باج بێت لە گومرگ بێت یاخود لەسنورەكان بێت، قسەی نەكردووە لەكوردستان، لەبەر ئەوە كە ئێمە قسەمان كردووە قسەكەمان هەر قسەنیە بەڵكو بۆ گۆڕانكارییە، بۆ ئەوەیە كە بڵێن ئەم كێشەیە هەیە پێویستە چارەسەری بكەین كام میكانیزم چارەسەری دەكات؟ ئێمە پێمان وابوو لەم هەلومەرجە بەڕێكەوتنێك لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانیین گۆڕانكاری بكەین، خۆ ئەگەر گەیشتینە ئەو قەناعەتەی كە ناكرێت ئەو كاتە هەڵوێستێكی ڕاشكاو بەخەڵكی كوردستان ڕادەگەیەنیین.

کوردستان

شیرین-ی كاوە گەرمیانی وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆركردنی كاوە گەرمیانی ڕۆژنامەنووس، هاوسەرەكەی، كە ئێستا ئەنجامی پەڕلەمانی كوردستانە لە فراكسیۆنی گۆڕان وەسێتنامەیەك بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ 5-12-2020، حەوت ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆركردنی ڕۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی لە بەردەم ماڵەكەی خۆی، بەو بۆنەیەوە ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانان لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر گۆڕەكەی مەڕاسیمێك ئەنجام دەدەن و تێیدا خەڵاتی ساڵانەی كاوە گەرمیانی دابەش دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كاتژمێر 8ی شەو مەڕاسیمێكی دیكە لە بەردەم ماڵی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.

لای خۆشیەوە، شیرین ئەمین، هاوسەری كاوە گەرمیانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، لە‌م جە‌نگە‌ڵە‌دا ژیان پڕە‌ لە‌قە‌دە‌ری ڕە‌ش پێدە‌چێت ئامە‌د گە‌ورە‌ نە‌كە‌م.

دەشڵێت: “وە‌سێتی من كە ‌مردم بستێك لە‌كراسە‌ خوێناوییە‌كە‌ی كاوە‌ و كراسێكی ئامە‌د بخە‌نە‌ سە‌ر دڵم، ئە‌و كات كفنم كە‌ن با لە‌گۆڕدا لە‌دوری ئە‌وان ‌ بتوانم ئۆقرە‌ بگرم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك زیاتر لە 200 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی گەشتی چاكبوونەوە لە پەتاكە گەیشتۆتە نزیكەی 18 هەزار كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە 219 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 17678 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 12707 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

تەندروستی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان بن و بەردەوام دەمامك ببەستن و خۆیان لە قەرەباڵغی بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەنداوی دەربەندیخان پێویستی بە بودجەیەكی تایبەت هەیە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، داوای بودجەیەكی گونجاومان كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەنداوی دەربەندیخان.

بەهۆی ڕوودانی بومەلەرزەیەكی بەهێز لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەنداوی دەربەندیخان زیانی بەركەوت و بەو هۆیەوە لە ساڵانی ڕابردوو نەتوانراوە ئاوێكی زیاتر گل بدرێتەوە، بەڵام بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرایدەكات، لە ئێستادا كێشەی گلدانەوەی ئاومان نییە و پێشوازی لە وەرزی لافاو باران دەكەین.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەندێك لەو كارانەی كە پەیوەست بوون بە زیانەكانی بومەلەرزە جێبەجێ كراون، بەڵام كۆمەڵێك كاریتر ماون لە بەنداوەكە پێویستە چارەسەر بكرێن.

وتیشی”ئێمە لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر خەتین و داوامان كردووە بودجەیەكی گونجاو بۆ بەنداوەكە دابین بكەن بۆ ئەوە ئەو كارانەش چارەسەر بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان