١١٧ هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە دەکەن



لە یەکەم تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ زیاتر لە ١١٧ هەزار خوێندکار تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن، تا ئێستاش چوار باندی هەڵخەڵەتاندن و فرۆشتنی پرسیارەکان دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکەم تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ١٢یە، لە هەرێمی کوردستا ١١٧ هەزار و٣٦٤ خوێندکار لە دوو هەزار و ١٠٦ هۆڵدا تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن.

لە پارێزگای سلێمانی ٤٣٩ هۆڵی تاقیکردنەوە هەیە، ٢٦ هەازر و ٣٨٤ خوێندکار تاقیکردنەوە دەکەن، ١٨ هەزار و ٢٣٦ زانستی، شەش هەزار و ٨٣٨ وێژەیی، هەزار و ٣١٠ پیشەیی، چوار هەزار و دوو مامۆستا، سەرپەرشتیار، یاریدەدەر و بەڕێوەبەری چاودێری پڕۆسەکە دەکەن.

دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئامادەکاری پێویست کراوە، ئەمساڵ بە باشترین شێوە تاقیکردنەوەی بەڕێوەدەچن، ئارامی هۆڵەکانی خوێندن پارێزراوە.

تا ئێستا چوار باندی هەڵخەڵەتاندن و فرۆشتنی پرسیار دەستگیرکراون، یەکێکیان بە سێ ساڵ زیندانی سزادراوە، هەر خوێندکارێک گزی یاخود قۆپی بکات ساڵێکی خوێندنی لەدەستدەچێت.

دڵشاد عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کاتژمێر شەش و نیوی بەیانی بۆ هەشت و نیوی بەیانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت، لە مانگی هەشتدا تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی ١٢ ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمساڵ هیچ دەرفەتێک بۆ قۆپیکردن نییە، لەگەڵ هەر وێنەگرتنێک یاخود قۆپیکردنێت ڕاستەوخۆ بە کۆدی نهێنی دەگاتەوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و وەزارەت.

 

دەبێت پێش ٩ی مانگ بودجە یەکلایی ببێتەوە
پێشت دەبێت پێش ٩ی مانگ بودجە یەکلایی ببێتەوە
سەعید کاکەیی: لە ساڵی 2018 نزیکەی 280 هەزار ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێمدا هەبوو
دواتر سەعید کاکەیی: لە ساڵی 2018 نزیکەی 280 هەزار ناوی مردوو لە تۆماری دەنگدەرانی هەرێمدا هەبوو
ەیوەندیدار