ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زنجیرە مۆبایلی Realme 7 بە باشترکردنی کامێرا و بارگاویکەرەوەی بەهێزتر و پاتری گەورەتر نمایش کرا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Realme 7 بە باشتر کردنی کامێرا و بارگاوی کەرەوەی بەهێزتر و پاتری گەورەتر نمایش کرا.

 

:Realme 7 Pro

هەڵگری چیپسێتی سناپدراگۆن 720Gـیە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و خاوەن پاترییەکی قەبارە 4500 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و بە 34 خوولەک بە تەواوەتی بارگاوی دەبێتەوە

جیاواز لە Realme 6 Pro کە خاوەنی 6 کامێرا بوو کە 2 دانەیان سێڵفی و 4 دانەیان لە دواوەیدا بوو، Realme 7 Pro خاوەن 5 کامێرایە و 1 کامێرای سێڵفی هەیە بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە کاتێکدا Realme 6 Pro کامێرای سەرەکی سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ بوو

وە لە دواوەیدا خاوەنی 4 کامێرایە بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ

هاوشێوەی Realme 6 پرۆ پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکات و بڵندگۆی لە جۆری Stereoـیە و خاوەن دەرچەی جاک و دژە پرژەی ئاوە و بە نرخی 270 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و نرخی 300 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

:Realme 7

یەکەمین مۆبایل بە جیهاندا کە هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G95 بێت Realme 7ـە جیاواز لە Realme 6 کە هەڵگری چیپسێتی Mediatek Helio G90T بوو و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدان بریتییە لە 120 هێرتز

پاتری Realme 6 قەبارەکەی 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێر بوو و قەبارەی پاتری Realme 7 زیاد کراوە بۆ 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێر و هاوشێوەی Realme 6 پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 30 واتی دەکات

هاوشێوەی Realme 7 Pro خاوەن هەستەوەری سەرەکی کامێرای دواوەی 64 مێگاپێکسڵییە و خاوەن کامێرایەکی سێڵفی 16 مێگاپێکسڵییە و لە دواوەیدا کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی تایبەتە بە گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 205 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 230 دۆلار

سەرچاوە: kitn.net

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئایفۆن 12 بە چوار جۆری نوێ

خەڵک

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ 4 مۆبایلی نوێی لە ئایفۆنی 12 ئاشکراکرد کە هەموویان پاڵپشتی کراون بە نەوەی پێنجەم 5 G ، تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لەخۆ دەگرن، بە تایبەتی لە ڕووی کامێرا و پتەوی و بەرگەگرتن و سادەیی لەبەکارهێنان.

مۆبایلە نوێیەکانی ئایفۆن 12 بەنرخی 799 $ دەستپیدەکات  و هەریەکە لە ئایفۆن 12 Pro ، ئایفۆن 12 پرۆ ماکس و ئایفۆن 12 مینی بەنرخی 699 $ ن.

دیارترین جیاوازیەکان

مینی ئایفۆنی 12 بە شاشەیەکی 5.4 ئینج بەرهەمهێنراوە، کە یەکێکە لە باشترین مۆبایلە بچوکەکان لە ڕووی دیزاین و تۆکمەیی و شیاویی بەکارهێنان، کە کۆمپانیای ئەپڵ لەسەر ئەم جۆرە دەڵێت؛ “ئەوە بچوکترین و باریکترین و سوکترین مۆبایلە لە جیهاندا کە نرخەکەی لە 699 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

ئایفۆنی 12 شاشە، 6.1 بچووکتر و سووکترە لە ئایفۆنی 11، شاشەکەی توانایەکی باشتری تری هەیە بۆ بەرکەوتنی زەبر و خێراییەکی بێ وێنەی هەیە بۆ جوڵاندنی ئایکۆنەکان، کە نرخەکەی  799 دۆلارە.

ئایفۆنی 12 Pro هەمان قەبارەی شاشەی ئایفۆن 12ی هەیە، بەڵام کێشی زیاترە بەهۆی تایبەتمەندی لێنزێکی ناوازەی کامێراکەی و نرخەکەی  بە 799 $ دەست پێدەکات .

ئایفۆنی 12 پرۆ ماکس شاشەکەی  6.7 ئینجە، نزیکەی هەمان قەبارەی ئایفۆنی 11 پرۆ ماکسی 6.5 ئینچییە، کە گەورەترین ئامێرە لە ئایفۆنی نوێی 12 و قورسترین ئامێری ناوازەی کۆمپانیاکەیە، کە نرخەکەی بە 1,099 دۆلار دەست پێدەکات.

تایبەتمەندیە هاوبەشەکان

هەر چوار ڤێرژنە نوێیەکەی ئایفۆن 12 بە دیزاینێکی ڕێکوپێکتر و قەراغی تەخت و شاشەی سیرامیک دیزاین کراون 4 ئەوەندەی ئایفۆنی پێشوو تواناو تایبەتمەندییان تێدا جێگیرکراوە.

هەموو مۆبایلەکانی ئایفۆن 12 دژە ئاون، دەتوانن تا قوڵایی 6 مەتر بۆ ماوەی 30 خولەک لەژێر ئاودا بمێننەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەرهەمەکانی پێشوو تەنیا دوو مەتر لە ئاودا توانای کارکرنیان هەبوو.

لە ڕووی ڕەنگەوە، ئایفۆنی 12 و ئایفۆن مینی بە پێنج بژاردە بەردەستن لەوانە: ڕەش ، سپی ، سوور ، سەوز و شین.

ئایفۆنی 12 پرۆ و ئایفۆن 12 پرۆ ماکس، چوارچێوەیەکی کانزاییان هەیە کە بە شێوەکانی زیویی، زێڕین، گرافیت، شین بەردەستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سناپ چات كێشەی تێكەوت

خەڵك –
بەكارهێنەرانی سناپ چات نیگەرانن بەهۆی ئەوەی كێشەیان لە بەكارهێنانی سناپ چات هەیە.

لە تویتێكدا (سناپ چات) لە پەڕەی فەڕمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند، “دەزانین ئێستا بەشێك لە بەكارهێنەرانی سناپ چات كێشەی هەیە لە بەكارهێنانی بەرنامەكە كەمێك چاوەڕێ بكەن، لە ئێستادا ئێمە لە هەوڵی چارەسەركردنیدا دەبین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیای زانیاری و پەیوەندییەکان بۆ خوێندکاران ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

بڕیارە پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بەبەشداری‌ هەزار خوێندكار له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان ئەنجامبدرێت.

 

له‌ درێژه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زانستییه‌ی له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و كۆمپانیای هواوی ئەنجامدراوە، كۆمپانیای هواوی له‌ڕێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانییه‌وه‌ ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكاران ده‌كات به‌ سازكردنی پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.

 

بڕیاره‌ هەزار خوێندكار لەپێشبڕکێیەکەدا وه‌ربگیرێن، کە  له‌بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان (ICT Competition Student Operation Guide) له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستەوە خوێندکار وەردەگرن.

له‌كۆتایی پێشبڕكێكه‌دا سه‌ركه‌وتووان خه‌ڵاتی نمونه‌ییان پێده‌درێت و هه‌لی دامه‌زراندنیان ده‌بێت له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی كۆمپانیای هواوی.

بۆ زانیاری زیاترو ناو تۆماركردن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی به‌شداری كلیك له‌م دوو لینكه‌ بكه‌ن:

لینكی 1 0923-ICT Competition Student Operation Guide -v2-EN

لینكی 2 0927-Precautions and FAQ for iLearningX Platform

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان