هاتووچۆی دەربەندیخان؛ لەبارەی داخرانی ڕێگای شاخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



 

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگای سەر شاخ بە ڕووی بارهەڵگرەكاندا داخراوە و شۆفێری بارهەڵگرەكان دەتوانن ڕێگاكانی تر بەكار بهێنن بە شێوەی كاتی، چونكە توانای سەركەوتنیان نیە لەكاتی باراندا.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە لە ئێستادا ڕێگای سەر شاخ بە ڕووی بارهەڵگرەكاندا داخراوە و دەتوانن ڕێگاكانی تر بەكار بهێنن بە شێوەی كاتی چونكە توانای سەركەوتنیان نیە لەكاتی باراندا .

ڕاشیگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر سەرپێچی كردووە و لە ڕووی ئەو دیوەوە بەرەو دەربەندیخان ڕۆشتوە و لەكاتێكدا هەموو دەزانن، كە بارهەڵگر كە لە سلێمانیەوە دێت دەبێت بەڕێگای ناوتاقدا بێت نەك چیای بەرانان.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرە نایتوانیوە سەربكەوێت و مەقەست دەكات و دوای چەندین كاتژمێر بە هاوكاری كارمەندانیان توانرا بارهەڵگرەكە بەڕێبخرێتەوە ، داوا لە شۆفێران دەكەن ، لەكاتی باراندا ڕێگای سەرشاخ بەكار نەهێنن، چونكە ناتوانن سەربكەون و مەترسیداریشە.

پزیشكێك باس لەو جۆرە پەتایە دەكات ئێستا لە نێو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە
پێشت پزیشكێك باس لەو جۆرە پەتایە دەكات ئێستا لە نێو هاووڵاتیان بڵاوبۆتەوە
لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت
دواتر لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار