مێسی سێ‌ هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی مۆندیال دیاری دەكات

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.



لێۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، سێ‌ هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی ناسناوی جامی جیهانی قەتەر 2022 دیاریی دەكات كە لە یەك شەممەی داهاتوو دەستپێدەكات.

 

مێسی لە دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی ئەمریكای باشوور ڕایگەیاند:”هەڵبژاردەكانی بەڕازیل، و فەرەنسا، و ئینگلتەرا، لەنێوان تیپەكانی تری بەشدار لە مۆندیال، زۆرترین چانسییان هەیە”.

بە وتەی مێسی:”ئێمەش هیوایەكی گەورەمان هەیە، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تیپێكی نایابە و هەوڵیكی زۆر دەخاتەگەڕ، بەڵام دەبێت بەشێوەیەكی پلەبەندی مامەڵە لەگەڵ كاروبارەكاندا بكەین”.

كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین هۆشداریدا لەوەی “خولی گروپەكان لە جامی جیهاندا بە ئاسان دابنرێت”.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یەكەم یاریی لە گروپی سێ‌، لە سێ‌ شەممەی داهاتوودا ڕووبەڕووی سعودیە دەبێتەوە، پاشان لە 26 و 30ی ئەم مانگەشدا لەگەڵ مەكسیك و پۆڵەندا یاریی دەكات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تا ئێستا دوو جار لە ساڵانی 1978 و 1986 ناسناوی جامی جیهانی دەستەبەركردووە.

ئیلۆن مەسك: تەنها هەشت دۆلارە نیگەران مەبن
پێشت ئیلۆن مەسك: تەنها هەشت دۆلارە نیگەران مەبن
” ئەو پۆستەی پێیانداوم هیچ نییە، دەبوو بەلایەنی كەم وەزارەتێك بووایە”
دواتر ” ئەو پۆستەی پێیانداوم هیچ نییە، دەبوو بەلایەنی كەم وەزارەتێك بووایە”
ەیوەندیدار