میسی و بەرشەلۆنە یەکتریان ناوێت


لیۆنێل مێسی لە چاوەڕوانی بێ ئومێد بووە، شەمەی داهاتوو دەیەوێت بڕیاری کۆتایی بدات، شیکەرەوانی وەرزشی لێکدانەوەی جیاواز بۆ چارەنووسی میسی دەکەن.

تا دێت ئەگەری گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە لاوازتر دەبێت، جیراد ڕۆمێرۆ، ڕۆژنامەنوسی وەرزشی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ باوکی میسی پەیوەندی بە لالیگا کردووە، تا ڕاستی پلانە داراییەکەی بەرشەلۆنە بزانێت، میسی لە دڵەڕاوکێدایە چونکە دەبوو هەفتەی ڕابردوو کێشەکانی لالیگا چارەسەربوایە”.

لەبارەی گرێبەستی بەرشەلۆنە بۆ میسی ڕۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووتەوە، بەرشەلۆنە لە هەوڵدایە تا لەگەڵ ئینتەر مەیامی ڕێکبکەون بۆ ئەوەی یانە ئەمریکیەکە لیۆ بکڕێت، دواتر بەرشە بە خواستن میسی بگەڕێنێتەوە کامپ نۆ.

چاڤی هێرناردێز، ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بۆ کەناڵی TV3 وتی “من هیچ کاتێک گومانم لە تواناکانی میسی نەبووە، بڕیاری گەڕانەوەی میسی بۆ بەرشەلۆنە ٪٩٩ بە خۆیەوە بەندە.

لە بەرامبەر عەبدوڵا حنیان، ڕۆژنامەنوسی باوەڕپێکراوی ڕیازیی بڵاویکردووتەوە “زۆر نزیکین لە ڕاگەیاندنی گەورەترین گرێبەستی مێژووی خولی سعودیە”. میسی ڕۆژی شەممە دواین یاری خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان دەکات، بەڵام تا ئێستا چارەنوسی نادیارە و یانەی داهاتووی ئاشکرا نەکردووە.

ئەلئیتیحاد چاوەڕوانی بنزیمایە
پێشت ئەلئیتیحاد چاوەڕوانی بنزیمایە
گۆڕانکاری لە کارکردنی موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت
دواتر گۆڕانکاری لە کارکردنی موەلیدە ئەهلیەکان دەکرێت
پەیوەندیدار