داعش كوژرانی سەركردەكەی ڕادەگەیەنێت


خەڵك-
وتەبێژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، كوژرانی ئەبو حەسەن قوڕیشی ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وتەبێژی ڕێكخراوی داعش لە نامەیەكی دەنگیدا ڕایگەیاندووە، داعش سەركردەیەكی نوێی دانا كە (ئەبو حێسن حێسنی قوڕەیشی-یە.

وتەبێژەكەی داعش، داوای لە ئەندامان و لایەنگرانی ڕێكخراوەكە كردووە، بەیعەت بە سەركردە نوێیەكەی ڕێكخراوەكە بدەن.

وتەبێژەكەی داعش، شوێن و كاتی كوژرانی ئەبو حەسەن قوڕەیشی ڕانەگەیاند.

ڕێكخراوی داعش دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 لە عیراق و سوریا دووچاری شكستی گەورە بوو، بەشێوەیەكی بەرچاو چالاكی و جموجۆڵەكانى لەو دەمەوە ڕوویان لە پوكانەوە كرد و خۆری ئایدۆلۆژیای توندڕەویش تادێت ڕوو لە ئاوابوون دەكات.

 

لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت
پێشت لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەگەیەنرێت
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گۆڕدرا
دواتر فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گۆڕدرا
پەیوەندیدار