ئەنسو فاتی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت


بەهۆی کێشە داراییەکان، بڕیارە ئەنسوفاتی ڕیزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، ڕاهێنەری یانەکەش دەڵێت، ئەوە لەگەڵ هەموو یاریزانەکان ڕوودەدات.

چاڤی هێرناندیز ڕاهێنەری بەرشەلۆنە بە ڕۆژنامەی سپۆڕتی ڕاگەیاندووە، دەرگای کراوەی بۆ ڕۆیشتنی ئەنسو فاتی دەهێڵێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە نایەوێت فاتی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت، بەڵام هەموو شتێک پشتدەبەستێت بە یاری دارایی دادپەروەرانە، پێویستە سەیری دەرفەتە ئابوورییەکان بکرێت.

وتیشی “ئەمە لەگەڵ هەموو یاریزانەکاندا ڕوودەدات، نەک تەنها فاتی، بەڵکو هەموویان”.

ئەمە لە کاتێکدایە بەرشەلۆنە توشی قەرانی ئابووری بووە، پێویستە لەسەری مووچەی یاریزانەکان کەم بکاتەوە، بە پێی یاساکانی داراییەکانی لالیگا هەنگاوبنێت.

بەرھەمھێنانی خورما لە عێراق بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمیکردووە
پێشت بەرھەمھێنانی خورما لە عێراق بەڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمیکردووە
ڕێگری دەکرێت لە ناردنی بەرهەمی هەرێم بۆ عێراق
دواتر ڕێگری دەکرێت لە ناردنی بەرهەمی هەرێم بۆ عێراق
پەیوەندیدار