ئەڵمانیا داوا لە توركیا دەكات هێرش نەكاتە سەر ڕۆژئاوای كوردستان



وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، داوا لە توركیا دەكات، خۆی لە هێرشكردنە سەر ڕۆئاوای كوردستان و بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستان بەدووربگرێت.

دوو شەممەی ڕابردوو، بەرپرسانی توركیا ڕایانگەیاند، هێزەكانی توركیا لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرشی زەمینی بۆسەر باكووری خۆرهەڵاتی سوریا دەستپێدەكەن كە لەئێستادا بە چەكی دوورهاوێژ و فڕۆكەی جەنگی ناوچەكە بۆردومان دەكەن.

ئەنالینا بیربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەراوێزی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی ناتۆ لە بوخارست كە وەزیری دەرەوەی توركیاش ئامادەی بوو ڕایگەیاند:”داوا لە توركیا دەكەن، دەستبەجێ‌ واز لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە بهێنێت كە توندوتیژییان لێدەكەوێتەوە، وەك هێرشی زەمینی بۆسەر باكووری سوریا، یان ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باكووری عیراق”.

ئۆپەۆراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا بۆسەر هێزە كوردییەكان لەسەر سنورەكانی سوریا، دوای ئەو هەڕەشەیە بوو كە چەند مانگێك لەمەوبەر لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیاوە ڕاگەیەندرا، سەبارەت بە هێرشێكی زەمینی نوێ‌ بۆ بەئامانجگرتنی ئەو هێزە كوردییانە كە لەلایەن ئەنقەرەو بە تیرۆریست پۆلێن دەكرێن.

بە وتەی بیربوك:”بێ‌ گومان یاسای نێودەوڵەتی جێبەجێ‌ دەكرێت، كاتێك بابەتەكە پەیوەندی بە خۆپاراستن لە كاریی تیرۆریستییەوە دەبێت”.

حكومەتی سوریا توركیا بە هێزێكی داگیركەر بۆ باكووری وڵاتەكەی دادەنێت و دیمەشق لەو باریەوە دەڵێت، هەر هاتنەناوەوەیەكی تری توركیا بۆ نێو وڵاتەكەی، بە “تاوانی جەنگ” دادەنرێت.

پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد
پێشت پۆلیسی هەولێر؛ تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەریان دەستگیركرد
حكومەتی هەرێم ڕێز و سوپاسەكەی حكومەتی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران
دواتر حكومەتی هەرێم ڕێز و سوپاسەكەی حكومەتی عێراقی نەداوە بە فەرمانبەران
ەیوەندیدار