ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چۆن لە سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا تێبگەین؟

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا  گەیشتۆتە ترۆپک و زۆرێک لە وڵاتان بە گرنگیەوە لەم پرۆسەیە دەڕوانن و مەبەستیانە لە سیستم و شێوازی هەڵبژاردنەکە تێبگەن، لەم ڕاپۆرتەدا کە ناوەندی هەواڵی  VOA ئامادەی کردووە و لەگەڵ تۆڕی میدیایی خەڵکدا هاوبەشی پێکردووە، دوو تەوەرەی گرنگی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە ئەمریکا شیکار دەکەین:

کۆنگرەی هەڵبژاردن

لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا کۆمەڵێک لەسەرکردە سیاسیەکان لەنێو خۆیاندا کاندیدی سەرۆکیان هەڵدەبژارد بۆ کێبڕکێکردن لەسەر پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام لە پاش خولی ١٢ یەمەوە لە ساڵی ١٨٣٢ پارتە سیاسیەکان چوارساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی و پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتەکەیان لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەم پرۆسەیەش زۆرجار کاتێکی زۆری دەوێت.

لە ساڵی ١٩٢٤ پارتی دیموکراتەکان لە ئەمریکا ١٦ ڕۆژیان پێچوو تا توانیان (جۆن دیڤس) کاندید بکەن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام دواتر هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند بەرامبەر بە (کاڵبن کۆلج)ی کاندیدی کۆماریەکان.

لە ئێستادا لەسەر ئاستی ویلایەتەکان کۆنگرەی حزبی دەبەسترێت و تێیدا نوێنەر دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی لەکۆنگرەی گشتی دا، کاندیدی سەرۆک دیاری بکرێت.

لەئەمساڵدا بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، پارتە سیاسیەکان کۆنگرە و کۆبوونەوەی گەورەیان ئەنجام نەدا و لەرێگای کۆمەڵێک کۆبوونەوەی دیجیتاڵی و بەژمارەیەکی کەمتری بەشداربووەوە کاندیدی سەرۆکایەتیان یەکلاکردەوە، دواتریش لە پرۆسەیەکی دیکەدا سەرۆک، کاندیدی جێگری سەرۆک دیاری دەکات.

 

چۆن جێگری سەرۆک کاندید دەکرێت و هەڵدەبژێردرێت؟

لە ماوەی ڕابردوودا جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، جێگرەکەی خۆی دیاریکرد کەخانمێکی ڕەشپێستە بەناوی کامالا هاریس، بەڵام پرۆسەی دیاریکردنی ئەو کاندیدە چۆن ئەنجام دەدرێت؟

دیاریکردنی کاندیدی جێگری سەرۆکی ئەمریکا هەم کات و هەم کاری زۆری دەوێت و هەڕەمەکی نییە، کاندیدی سەرۆک بۆخۆی چەند کەسێک هەڵبدەژێرێت کە پێویستە پاڵێوتەبکرێن بۆ ئەوەی باشترینیان بکرێت بە کاندیدی جێگری سەرۆک.

ئەو کەسانەی کە کاندید دەکرێن پێویستە لێکۆڵینەوەی تەواوەتی لەسەری ژیانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و خێزانی و تایبەتیشیان بکرێت، هەر بۆیە سەرۆک شەش بۆ حەوت کاندید دیاری دەکات تا گەر کەسێکیان کێشەی هەبوو جێگرەوەی هەبێت، لە پاش لێکۆڵینەوەکان سەرۆک کەسێکیان دەستنیشان دەکات وەک جێگری سەرۆک بۆ ئەوەی بەیەکەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان بۆ حزبەکەیان بەڕێوە ببەن.

پاش هەڵبژاردنەکە کاری تیمی کەمپینی هەڵبژاردنەکە دەستپێدەکات و پشکنینێکی تەواو دەکەن بە نێو ژیانی کاندیدە هەڵبژێردراوەکەدا، لەو پشکنینەدا پەیوەندیە خۆشەویستیەکانی و باری تەندرووستی و  پارەی تاکس و قسە و کردارە سیاسیەکانی و هەموو ئەگەرێکی دیکە کە دەکرێت ڕکابەرەکان لە دژی بەکاری بهێنن بە هەند وەردەگیرێت و ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

سەرۆک لەم پرۆسەیەدا بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت کە بەئاسانی بتوانێت کاری لەگەڵدا بکات و توانای ئەوەشی هەبێت لەکاتی پێویستدا پۆستی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوە ببات.

هەندێک بارودۆخی دیکە کاریگەری هەیە لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدی جێگری سەرۆک، بۆنمونە خەڵکی ئەو ویلایەتانەبێت کە کێبڕکێ تێیدا سەختە بۆ یەکلاکردنەوەی دەنگەکان لە بەرژەوەندی کاندیدی سەرۆک یاخود ڕاکێشانی دەنگ و سۆزی گروپ و هەرێمێکی دیاریکراو.

جیهان

بەوێنە، فڕۆكەیەك لە ئێران كەوتەخوارەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەی ناوچەی قەرەباغ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەخۆوەی دەبینێت كە نزیكە لە سنورەكانی ئێران، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەنێو سنورەكانی ئێراندا كەوتەخوارەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویكردەوە”فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لەنێو زەوییەكی كشتوكاڵی نزیك لە قەرەقوچی سنوری لە پارێزگەی ئازەربایجانی شەرقی لە باكووری خۆرئاوای ئێران كەوتۆتە خوارەوە”.

پێشتر تاران هۆشداریی دابووە لایەنە ناكۆكەكان لە قەرەباغ لە كەوتنەخوارەوەی موشەك و گوللـە تۆپ لەنێو سنورەكانی ئێران، داواشی لە ئازەربایجان و ئەرمینیا كردبوو لە سنورەكانی ووڵاتەكەی دووربكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران، زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 5 هەزار حاڵەتی تووشبوون و 322 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5039 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 322 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 31 هەزار و 34 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 539 هەزار و 670 كەس تووشی كۆرۆنا بوون كە 4810 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 434 هەزار و 676 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کۆرۆنا ئەوروپا هاوتای هێرۆشیماو ناکازاکی دەکات

خەڵک

کیشوەری ئەوروپا یەکێکە لەو کیشوەرانەی زۆرترین کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنای بەسەرەوەیەو تادێت ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕوو لەهەڵکشانە تیادا و مەترسی لەناوچوون و توشبوونی نوێ ڕوو لە زیاد بوونە.

لە ئێستادا، تەنیا ئەوروپا چارەکە ملیۆنێکی ئەو گیانلەدەستدانانەی بەردەکەوێت کە تۆمارکراون لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش هاوتایە لەگەڵ ژمارەی کوژراوانی بۆردومانە ئەتۆمییەکەی سەر هیرۆشیما و ناکازاکی لە ژاپۆن لەمیانی جەنگی جیهانی دووەمدا.

بە گوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، کە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس، بڵاویکردووەتەوە، تا ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو زیاتر لە 250 هەزار کەس لەئەوروپادا، بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەی گیانلەدەستداوانی کارەساتی هیرۆشیما نزیک بووە لە 140 هەزار کەس، ئەوەش دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 1945 یەکەم بۆمبی ئەتۆمی لە مێژوودا بەسەر ئەو شارە ژاپۆنیەدا بەردایەوە، هاوکات، کاتێک بۆمبی ئەتۆمی دیکە بەسەر ناکازاکی دا درا، گیانلەدەستاوان لەنێوان 40 بۆ 80 هەزار کەس بوون، بۆیە ژمارەی کوژراوانی هەردوو ڕووداوەکە نزیک دەبێتەوە لەچارەکە ملیۆنێک کەس، ئەم ژمارەیەش بەرامبەر گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا تا ڕادەیەک هاوتایە.

لەو 7 ملیۆن حاڵەتەی توشبوون کە تۆمار کراوە، بەرزترین رێژەی مردن لەبەریتانیایە، کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی حاڵەتەکانە، بەدوایدا ئیتالیا ( 36 هەزار ) ، ئیسپانیا ( 33 هەزار ) ، فەڕەنسا ( 33 هەزار ) و ڕووسیا ( 24 هەزار ) .

لەچەند رۆژی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی مردن لە ئەوروپادا بە کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە بەرزترین ڕێژەی مردنە.

بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیەکانی کۆرۆنا، هاوکاتە لەگەڵ ترس و هۆشدارییەکان لەوەی “شەپۆلی دووەم” خراپتر دەبێت، لە ئێستاشدا حکومەتەکانی کیشوەری ئەوروپا ڕێوشوینی توندی خۆپارێزی و تەندروستیان گرتووەتە بەر و تەنانەت هەندێک لە حکومەتەکان دووبارە کەرەنتینەی گشتی دەسەپێنن بۆ سنووردارکردنی تەشەنەی ڤایرۆسەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان