ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکە دەبێت



کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تاوە باران و بروسکەی کورتخایەن دەبێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کەشوهەوای ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوکردووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، تاوە باران و بروسکەی کورتخایەن لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵات دەبێت.

خۆڵبارین بەردەوامی هەیە، مەودای بینین حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد تا ڕادەیەک وەک دوو ڕۆژی ڕابردوو دەبێت و جێگیردەبێت.

ئاڕاستەی با بەرەو باشووری خۆرئاوا بۆ باکووری خۆرئاوایە، خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت.

لە کیێڤ، منداڵان لە ترسی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا هەڵدێن
پێشت لە کیێڤ، منداڵان لە ترسی هێرشە مووشەکییەکانی ڕووسیا هەڵدێن
تەندروستی سلێمانی:ئۆباڵی ئافات و گیانلەدەستدانی نەخۆش دەخەینە ئەستۆی بانكی هەرێم
دواتر تەندروستی سلێمانی:ئۆباڵی ئافات و گیانلەدەستدانی نەخۆش دەخەینە ئەستۆی بانكی هەرێم
ەیوەندیدار