باران و سەرما دەستپێدەكاتەوە و وەرزی زستان دەگەڕێتەوە



پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقی پێشبینی گەڕانەوەیەكی ماوە كورتی سەرما و وەرزی زستان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران بارین لە عێراق لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش تا کۆتایی ئەم هەفتەیە جێگیر دەبن.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عێراقی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە، “نزمە پاڵەپەستۆیەك، کە سەرمای لەگەڵدایە لە چینەکانی سەرەوەی دیوی دەریای ناوەڕاست پەیوەستە بووە بە نزمە پاڵەپەستۆیەك سەر ڕووی زەوی و دابەزینێکی دیکەی پلەی گەرمی لە سودان و دەریای سوور، ئەمەش وەک ئەوە وایە لە هاویندا سیستەمێکی کاریگەری زستانە دروست ببێت”.

ڕاشیگەیاندووە، “ئەم سیستەمە بووە هۆی بارێکی ناسەقامگیر، کە لەگەڵ ئێمە بەردەوامە تا ڕۆژی چوار شەممە، هەڵاوسانی کەشوهەوا و کەڵەکەبوونی هەورەکان بەردەوامە، لەگەڵ هەورەبروسکە لە زۆرێک لە ناوچەکانی شارەکانی وڵات، کە پێویستیان بە بەدواداچوون هەیە لە وێنەی مانگی دەستکرد بۆ دیاریکردنی ئەو ناوچەکانی بارانبارین و چڕی شەپۆلەكە دەیانگرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “چڕیی زۆرترین بڕی بارانبارین بۆ ئەنبار و نەینەوا و باشووری ڕۆژئاوای وڵات دەبێت. سەبارەت بە باقی شارەکان، بارانبارینی كەم و بەشێوەیەکی وردە وردە دەبێت لە ماوەی کاریگەرییەکاندا”.

ئەو پسپۆڕەی كەشناسی وتیشی، “ئەمە ئەوەیە کە نەخشەکانی کەشوهەوا دەیکێشن و واقیعی سەر زەوی ڕەنگە وردەکاری دیکەی هەبێت و ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەقامگیری زیاتر لە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم هەفتەیە”.

نیشانەکانی گیرانی نۆزڵی ئۆتۆمبێل
پێشت نیشانەکانی گیرانی نۆزڵی ئۆتۆمبێل
هەڵبژاردنی توركیا كۆتایی هات و ئەنجامی سەرەتایی ڕاگەیەنرا
دواتر هەڵبژاردنی توركیا كۆتایی هات و ئەنجامی سەرەتایی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار