هەڵبژاردنی توركیا كۆتایی هات و ئەنجامی سەرەتایی ڕاگەیەنرا



هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا لە كاتژمیر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی هات و لە ئێستادا جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە.

لەگەڵ كۆتایی هاتنی پڕۆسەی دەنگدان لە خوولی دووەم بۆ كورسی سەرۆكایەتی توركیا، كە هەریەكە لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و كەمال كلیچدار ئۆغلِۆ كێبڕكێی سەرخەتیانە، جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكردووە.

بەپێی ئەو ئەنجامەی دەستەی باڵای سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی توركیا بڵاویدەكاتەوە، تا ئێستا 87%ی سندوقەكانی دەنگدان جیاكراونەتەوە و ئەنجامەكان بەم جۆرەن:

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: 53%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

كەمال كلیچدار ئۆغڵو: 47%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

باران و سەرما دەستپێدەكاتەوە و وەرزی زستان دەگەڕێتەوە
پێشت باران و سەرما دەستپێدەكاتەوە و وەرزی زستان دەگەڕێتەوە
حاكم قادر سەردانی “تۆڕی میدیایی خەڵك” دەكات
دواتر حاكم قادر سەردانی “تۆڕی میدیایی خەڵك” دەكات
ەیوەندیدار