ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فراكسیۆنی گۆڕان لەسەر واژووكردنی پڕۆژە یاسایەك پەشیمان بووەتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی هیچ یاسایەك ناكەن كە كاریگەری لەسەر بچوككردنەوەی ئازادی رادەربڕن هەبێت و ئەو ئەندامانەی فراكسیۆنی گۆڕانیش كە واژۆیان لەسەر پڕۆژەكە كردووە، واژۆكەیان دەكشێننەوە.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەبارەی پڕۆژە یاسای ڕێكخستنی میدیای ئەلیكترۆنی دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بكەینەوە، ئێمە بەهیچ شێوەیەك پشتیوانی هیچ یاسایەك ناكەین كە كاریگەری لەسەر بچوككردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین هەبێت، ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە هاتووە جێگای بایەخەو ڕێز لێگیراوە و پێوەی پەیوەستین.
ئاشكراشیكرد، سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراكسیۆنی گۆڕان واژۆیان لەسەر پڕۆژەكە كردووە، واژۆكەیان دەكشێننەوە.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم پڕۆژەیە تەنها خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، خوێندنەوەی دوەم و ڕاپۆرت نووسین و دەنگدان لەسەر پڕۆژەكە ماوە، داوا لەسەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكەین پڕۆژەكە ڕابگرێت، لە بری ئەمە كار لەسەر ئەو دۆسیانە بكات كە پەیوەستن بە ژیانی خەڵك و مووچەخۆران و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

جەخت لەوەش دەكاتەوە، لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاكانن كە ڕۆژنامەنوسان و هاووڵاتیان، لەسەر بابەت و نووسینەكانیان لە پێگە ئەلیكترۆنیەكان بڵاوبووەتەوە بە یاسای سزادانی عیراقی و خراپ بەكارهێنانی مۆبایل مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، حوكمدان بەم یاسایانەش زیندانیكردنی تێدایە، هەوڵدەدەن لە داهاتوودا ئەو یاسایانەی كۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی ڕادەربرین دروست دەكەن هەموار بكەنەوە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی ڕادەربڕین پێكەوە تێكەڵ بكرێن.

بەپێی زانیارییەكان، پڕۆژە یاساكە دەتوانرێت هاووڵاتییەك لەسەر نووسینی كۆمێنتێك بە ١٥ ساڵ زیندانی تا لەسێدارەدان سزا بدات یاخود بە یاسای تیرۆر ئەو كەسە سزا بدرێت.

کوردستان

ناوەندی هاوكاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی بەرەوپێش دەبات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوە چوو كە حیزبەكانی ئەندام لە ناوەندی هاوكاریی بەشێوەی ئۆنلاین بەشداربوون.

بەپێی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا كە بە بەشداریی بەرپرسانی یەكەمی هەر چوار حیزبی ئەندام لە ناوەندی هاوكاری بەڕێوە چوو، چەند پرس‌ و بابەتی جۆراوجۆر لەبارەی كاروباری سیاسی، پێوەندی و ڕۆتینی ناوەندەوە قسە و باسیان لەسەركرا.

یەكێك لە تەوەرەكانی باسەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بابەتی كاروچالاكیی ناوەندی هاوكاری بوو لە بواری پێوەندیی نێودەوڵەتی كە لایەنەكان هاوڕا بوون لەسەر كاراتركردنی ئەو پێوەندییانە و دۆزینەوەی میكانزیمی گونجاو بۆ بردنە پێشێی كاروباری پێوەندییەكان لە هەلومەرجە نەخوازراوەكانی وەك بارودۆخی كۆڕۆنادا.

چەندی‌و چۆنیی كار و پێوەندیی ناوەندیی هاوكاریی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی یەكێكی دیكە لە باسە سەرەكییەكانی ئەم كۆبوونەوەكە بوو كە بەشداران تێبینی ‌و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە خستەڕوو تا ناوەندی هاوكاری بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بە یەكدەنگی و هاوڕایی زیاترەوە وەك نوێنەری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بكەوێتە دانوستانەوە یان هاوپەیمانییان لەگەڵ پێك بێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێرشدەكرێتەسەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی رابردوو ژمارەیەك كەس بە چەكەوە هێرشیانكردەسەر نەخۆشخانەی رزگاری شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسانەی بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر، كەسوكاری نەخۆشێكی بە تەمەنی كۆرۆنا بوون كە كۆچی دوایی كردووە.

ئەو كەسانە چونە نێو نەخۆشخانەكە و ئازاری ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستییان داوە.

هاوكات زیانی مادییان بە نەخۆشخانەی رزگاری گەیاندووە، تا ئێستا دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر لەوبارەیەوە رونكردنەوەیان نەداوە.

نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر لە راگەیەنراوێكدا وتی: ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕوویدا لەدوای ئەوەهات کە نەخۆشێک بۆ ماوەی دوانزە ڕۆژ خەوێندرابوو لە نەخۆشخانەی ڕزگاری کە تەمەنی(٨١) ساڵ بوو و باری تەندروستی ناجێگیربوو بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەمشەو کاتژمێر (٣) بە داخەوە گیانی دەسپێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای گیان لەدەستدانی نەخۆشەکە کەس و کاری کۆچکردوو هێرش دەکەنە سەر پزیشکان و کارمەندان و زەرەرو زیان بە چەندین کەلوپەل و ئامێرو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەیەنن و دوو کارمەند زامدار دەکەن.

جەختیش دەکەنەوە لەوەی، بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی نەکراوە لە چارەسەرکردنی ئەم کۆچکردووە و هێچ نەخۆشێکی تر هیوادارین هاوڵاتیانی خۆشەویست لە گەورەیی مەترسی ئەم ڤایرۆسە تێبگەن، و هاوڵاتیانی خۆشەویست خۆیان بپارێزن ڕێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن.

هاوكات شەوی رابردوو لە شەڕێكدا كە چەكی تێدا بەكارهات، 2 كەS كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خۆپیشاندەران گەیشتنە سەرای سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

خۆپیشاندەران لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانیەوە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و بە رێپێوان چونە بەر دەركی سەرا لەنێو بازاڕی شارەكە.

ئەمڕۆ چوار شەممە خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی ناڕازی و چین و توێژەكان لەبەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی دەستیپێكرد.

هاوكات ئەمڕِۆ لە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە شاری كەركوك بۆ داواكردنی موچە خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

ناڕەزایەتی هاوڵاتییان و موچەخۆران بەدەست قەیرانی دارایی و بێ موچەییەوە تادێت زیاتر دەبێت، هەر بۆیە دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا، ئەمڕۆ چوار شەممە كاتژمێر ١٠ لەبەردەم باخی گشتی سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

نزیكی دوو مانگە موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان موچەیان وەرنەگرتووە و موچەی 5 مانگی دیكەی ئەمساڵیشیان بۆ پاشەكەوتكراوە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاشكرایكرد بەیانی دەست بەدابەشكردنی موچە دەكەن و چاوەڕێن كازمی 320 ملیار دینارەكەیان بۆ بنێرێت، لە كاتێكیشدا نەگات بە قەرز كورتهێنانەكە پڕدەكەنەوە و دواتر لە پارەكەی بەغدا قەرزەكە دەدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان