گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد



ئەمڕۆ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣ گەڕی دووەمی هەڵبژاردی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد، ئەمەش پاش ئەوەی هیچ کام لە کاندیدەکان دەنگی تەواویان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری بەدەستنەهێنا.

لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە پڕۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە، ٦٠ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە، ١٩١ هەزار سندوقی لە هەزار ٩٤ بنکەی دەنگدان دانراون، پڕۆسەی هەڵبژاردن تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

کێبڕکێی بەهێز لەنێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغلۆ هەیە، ئەمەش پاش ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ئەم مانگەدا هیچ یەک لە کاندیدەکان دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا.

لە گەڕی پێشوودا، کەمال کلیچدار ئۆغلۆ ٤٤.٨٨ دەنگەکانی بەدەستهێنا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٩.٥٢ بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا بەپێی یاسای تورکیا ئەو کەسە بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دەبێتە سەرۆککۆمار کە ٪٥٠ +١ دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

 

 

نرخی دۆلار چاوەڕێی بودجەیە
پێشت نرخی دۆلار چاوەڕێی بودجەیە
نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خوێندکارانەی لە سەیرانگای دوکان ژەهراوی بون
دواتر نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خوێندکارانەی لە سەیرانگای دوکان ژەهراوی بون
ەیوەندیدار