ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەدایكبووانی چی ساڵێك وەردەگیرێن؟
لە خوێندنگەكان ناونووسین بۆ پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2020- 2021) ناونووسین بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەستپێدەكات و بەڕێوەبەری خوێندنگەیەكیش دەڵێت: “ئەوانەی لە ساڵی 2014 لەدایكبوون بوون داخڵی خوێندن دەكرێن”.

بەڕێوەبەری خوێندنگەیەك لە شاری سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 دەست بە وەرگرتنی خوێندكاران بۆ پۆلی یەكەمی بنەڕەتی دەكەین و دەبێت دایكان و باوكان پەیوەندی بكەن بە خوێندنگەكانەوە تا ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن.

ڕاشیگەیاند، كە بۆ ئەمساڵ ئەو منداڵانەی لەدایكبووی 1/ 1/ 2014 تاوەكو 31/ 12/ 2014 داخڵی پۆلی یەك دەكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویستە منداڵەكە لەكاتی ناو تۆماركردنی ئامادەبێت و دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ و كۆپی پێناس یان كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراك و ژمارەی گەڕەك و كۆڵان و خانوو لەگەڵ ژمارە مۆبایلی دایك و باوكی و گروپی خوێنی منداڵەكەش تۆمار دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە خوێندنگەكان بەڕێوەبەر و بەشێكی مامۆستایان دەوام دەكەن بە مەبەستی تۆماركردنی ناوی خوێندكارە نوێیەكان.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان