نوێترین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خوێندکارانەی لە سەیرانگای دوکان ژەهراوی بون



وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەو خوێندكارانەی ئەمڕۆ بەهۆی ئاو و خۆراكەوە توشی ژەهراوی بون، لەئێستادا تەندروستیان جێگیرە و بەشێكیشیان نێردراونەتەوە بۆ ماڵەكانیان.

سامان شێخ لەتیف، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو ٢٥ خوێندكارەی بەهۆی خوارن و خواردنەوەی خراپ دۆخی تەندروستیان تێكچوو بوو،  رەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی دوكان كراون، بەڵام لەبەرئەوەی حاڵەتەكان زۆربون و بەوتەی پزیشكەكانیش توشی ژەهراوی بون بە ئاو و خۆراك بون، بەشێكیان چارەسەری سەرەتاییان لە قەزای دوكان بۆ كرا، كاتژمێر ٣:٣٠ خولەكی پاشنیوەڕۆش رەوانەی نەخۆشخانەی شار كران”.

سەبارەت بەدۆخی تەندروستی خوێندكارەكان، سامان شێج لەتیف وتیشی:”ئێستا دۆخی تەندروستی زۆربەیان جێگیرە و بەشێكیان لە نەخۆشخانەی شار ماونەتەوە و، ئەوانیش دوای  باش بوونی ۆخی تەندروستییان رەوانەی ماڵەكانیان دەكرێنەوە”.

راشیگەیاند، تیمەكانی چاودێری تەندروستی نمونەیان لەو خۆراكە وەرگرتوە كە بەهۆیەوە خوێندكارەكان ژەهراوی بون، بۆئەوەی بزانرێت هۆكاری ژەهراویبونەكەیان چیە.

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد
پێشت گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد
بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و چوار مێرد منداڵ دەستگیرکران
دواتر بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر و چوار مێرد منداڵ دەستگیرکران
ەیوەندیدار